“لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژن نرخی کیلۆیەک مریشک بۆ سەرو چوار هەزار دینار بەرزدەبێتەوە”

مریشک
SNN
خاوەن دوکانێکی مریشک فرۆش رایگەیاند، نرخی ئەمڕۆی مریشک بەراورد بە رۆژانی رابردوو بەرزبووەتەوە، دەڵێت “بە نزیکبوونەوەی جەژنی قوربانیش نرخەکەی زیاتر بەرزدەبێتەوە”.
مریشکفرۆشێک لە سلێمانی سەبارەت بە نرخی مریشک بە SNNی راگەیاند، لە ئێستادا نرخی کیلۆیەک مریشک بە دوو هەزار و 850 دینارە، ئەمە لە کاتێکدایە رۆژانی رابردوو نرخی کیلۆیەک مریشک لە نێوان دوو هەزار و 250 دینار بۆ دوو هەزار و 500 دینار بووە.
ئاماژەی بەوەکردووە، نرخی مریشک لەو ئاستەدا نامێنێتەوە و لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی قوربانی نرخی کیلۆیەک مریشک بۆ سەرو چوار هەزار دینار بەرزدەبێتەوە.
نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە سلێمانی و گەرمیان سەبارەت بە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی مریشک لە لێدوانێکی پێشتریشدا بە SNNی راگەیاندبوو، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی مرشك پەیوەندی بەوەوەهەیە كە لە ئێستادا بەرهەمی مریشكی ناو كێڵگەپەلەوەرییەكان كەمیكردووە و زۆربەی كێلگە پەلەوەرییەكان لە دووهەفتەی پێشتر بەرهەمەكانیان خستە بازاڕەوە ئێستا بەرهەم بەرەو كەمبوونەوە دەڕوات، لەگەڵ ئەوەشدا خواست لەسەر مریشك زیادیكردووە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









