نوێترین زانیاری لەبارەی ڕاگەیاندنی لیست و دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندیدا بە خەرجكردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی بۆ مانگی پێنج، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لیستی مووچە ئامادەیە و لەگەڵ گەیشتنی پارەكە بۆ سەر وەزارەتی دارایی هەرێم دەستدەكەین بەدابەشكردنی مووچە كە ئەوەش لەیەك شەممەوە دەستپێدەكات و تاپێش دابەشكردنی جەژن مووچە كۆتایی دێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی دەربڕیوە بە خەرجكردنی پارەی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی شارستانی هەرێم جگە لە هێزە ئەمنییەكان، قۆناغی دوای ئەمەش بریتی دەبێت لەوەی كە وەزارەتی دارایی عێراق لقی هەولێر بانكی ناوەندی ئاگادار بكاتەوە كە بڕی پارەی پێویست بخاتە سەر هەژماری بانكی حكومەتی هەرێم، بەڵام تا ئێستا ئەو بڕە پارەی بەغدا دەینرێت دیارینەکراوە کە ئایا وەک مانگی پێشووە یاخود نا؟ هاوکات بڕی 352 ملیار دینارەکەی هێزە ئەمنییەکانیش نەنێردراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر ئەمڕۆ ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر هەژماری بانكی حكومەتی هەرێم ئەوا بەدڵنیایی ڕۆژی شەممە لیست ڕادەیەگەندرێت و ڕۆژی یەك شەممەش دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بەدڵنیاییەوە تا پێش جەژنی قوربان كۆتایی دێت بەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی، بەڵام تا ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی عێراق ئامادە نەبووە بە ناردنی پارەی هێزە ئەمنییەكان، ئەوەش بەهۆی ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئامادە نەبووە بە ناو و وردەكارییەوە لیستی مووچەی ئەو هێزانە ڕەوانەی بەغدا بكات.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









