كۆمیسیۆن بڕیاریدا بە كردنەوەی دەرگای خۆبەربژێركردن بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان

هەڵبژاردن لە عێراق
SNN-عەلی حەمەسەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرایكرد كە ئەنجومەنی كۆمیسیاران بڕیاریدا بە دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆتۆماركردن بۆ هاوپەیمانی و لایەنە سیاسییەكان و بەربژێرە سە بەخۆكان و پێكهاتەكان، بۆ بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، كە بۆماوەی هەشت ڕۆژ بەدەوام دەبێت.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ ئەنجومەنی كۆمیسیارانی سەر بەكۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاریاندا بە دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ بەربژێری هاوپەیمانی و قەوارە سیاسیەكان و هەروەها حزب و لایەنە سیاسییەكان و بەربژێرە سەربەخۆ و بەربژێری پێكهاتەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەرگای دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆ بەربژێركردن لە 8/6/2024 دەستپێدەكات تا كۆتایی دەوامی ڕۆژی 13/6/2024 بەردەوامی دەبێت، دیاریش نییە ئەو ماوەیە جارێكی دیکە درێژ دەكرێتەوە یاخود نا.
كردنەوەی دەرگای خۆ بەربژێركردن بۆ هاوپەیمانی و لایەنە سیاسییەكان دوای ئەوە دێت كە بڕیاربوو لە 6/10/2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە بێ بەشداری پارتی بەڕێوە بچێت، بەڵام دواتر بە بڕیارێكی وەلائی دادگای فیدراڵی كارەكانی كۆمیسیۆن ڕاگیران و دواتر بڕیار درا بە دوو بارە دەستكردنەوەی بەكارەكانیان، بۆیە ئەم بڕیارەش وەك دەرفەتێكی بۆ پارتی بۆ ئەوەی خۆی تۆماربكات بۆ ئەوەی بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكات كە تا ئێستا وادەكەی لەلایەن سەرۆكایەتی هەرێمەوە دیارنەكراوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









