قوباد تاڵهبانى: ههولێر و بهغدا جدین لهسهر چارهسهركردنى كێشهى مووچه

كۆبوونهوهى قوباد تاڵهبانى، جێگرى سهرۆكى حكومهتى ههرێم و باڵیۆزى بهریتانیا له عێراق | فۆتۆ: KRG
SNN
قوباد تاڵەبانی، جێگرى سهرۆكى حكومهتى ههرێمى كوردستان پێشوازی کرد لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و کردنەوەی زانکۆی نێودەوڵەتی بەریتانی و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ کران.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئهمڕۆ پێنجشەممە6ى حوزهیران بە ئامادەبوونی دابان شەدەڵە، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆکوەزیران روونیکردەوە، “هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا جدین لە چارەسەرکردنی کێشەکان، بە تایبەتیش کێشەی بودجە و مووچە و لەناویشیاندا مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان”.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی پرسی کۆچی نایاسایی کرا. هەردوولا هاوڕابوون کە چارەسەری ریشەیی ئەم پرسە بە گەشەسەندنی ئابووری و باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان دەکرێت. قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، “بەشێکی بەرچاوی ئەو کەسانەی کۆچ دەکەن، دانیشتووی شار و شارۆچکەکانن کە گەشەسەندنی کەمتری بەخۆیەوە بینیوە، بۆیە لەڕێگەی گەشەسەندنی هاوسەنگ و گرنگیدان بە وەبەرهێنان لە شار و شارۆچکەکان و رەخساندنی هەلی کار لەو ناوچانەدا دەکرێت تا رادەیەکی باش رێژەی کۆچی نایاسایی کەمبکرێتەوە”.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی هەوڵەکانی کردنەوەی زانکۆی بەریتانی نێودەوڵەتی کرا لە هەرێمی کوردستان. باڵیۆزی بەریتانیا سوپاسی جێگری سەرۆکوەزیرانی کرد لە پشتگیریکردنی پڕۆژەکە و کارئاسانیکردن لە پڕۆسەی کردنەوەی زانکۆکە.
لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی هیوای خواست کردنەوەی ئەم زانکۆیە، پەیوەندیی ئەکادیمی نێوان کوردستان و بەریتانیا بەهێزتر بکات و رۆڵی گرنگ ببینێت لە پێشخستنی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









