بۆچى له چه‌ند رۆژى داهاتوودا زیاتر هه‌ست به به‌رزى پله‌كانى گه‌رما ده‌كه‌ین؟

هاووڵاتییه‌ك ئاو به رووخساریدا ده‌كات به‌هۆى به‌رزى پله‌كانى گه‌رماوه | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN
شاره‌زایه‌كى كه‌شناسى رایده‌گه‌یه‌نێت، له مانگى ئایاردا هیچ شه‌پۆلێكى گه‌رماى به‌هێز روو له هه‌رێمى كوردستان ناكات، ده‌شڵێت: “به‌هۆى به‌رزى رێژه‌ى شێ-وه هه‌فته‌ى داهاتوو زیاتر هه‌ست به به‌رزى پله‌كانى گه‌رما ده‌كه‌ین”.
ماوه‌ى زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه، هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان هه‌ست به زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه ئه‌وه‌یه، پله‌كانى گه‌رما له بنه‌ڕه‌تدا هێنده به‌رزنین كه هاووڵاتیان هه‌ستى پێده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌م بابه‌ته بووه‌ته جێگه‌ى پرسیار.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌دا، شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زاى كه‌شناسى، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ى حوزه‌یران رایگه‌یاند، “بۆ ئەم مانگى حوزه‌یرانه تائێستا هیچ شەپۆلێکی گەرمای تووند و بەهێز لە ئارادا نییه، ئەوەی هەیە لە رۆژانی داهاتوودا بەهۆی ئەوەی کرداری بەهەڵم بوون زیاد دەکات تایبەت بۆ هەینی و شەممە و یەکشەممە پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە بەهۆی دروستبوونی هەور، بەڵام لە لای ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووتر بەولاوە بەتایبەتی بەهۆی ئەوەی چڕ بوونەوە روودەدات پلەکانی گەرما دادەبەزێتەوە و چەند پلەیەک گەرمی کەمتر دەبێتەوە”.
له به‌شێكى تر‌ى لێكدانه‌وه‌كه‌یدا، ئه‌و شاره‌زایه‌ى كه‌شناسى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “تاوەکو رێژەی شێ زیاتر بێت و پله ی گەرمی بەرز بێت پلەی گەرمی هەستپێکراو زیاتر دەبێت. بۆ نمونە، لە باکوری ئێران و کەنارە ئاوییەکانی دەریای قەزوین کاتێک پلەی گەرمی 45 پله‌ى سیلیزی بێت و رێژەی شێ %45 بێت پلەی گەرمی هەستپێکراو 70 پله‌ى سیلیزی دەبێت ئەویش بەهۆی بەرزی پلەی گەرمی و ڕێژەی شێیه‌وه”.
به وته‌ى شاڵاو هیدایه، “بۆ ناوچەکانی ئێمە کاتێک پلەی گەرمی 45 پله‌ى سلیزی بێت و رێژەی شێ کەم بێت و %15 بێت پلەی گەرمی هەستپێکراو به به‌راورد به پلەی گەرمی ڕاستەقینە کەمتر دەبێت و 40 پله‌ى سیلیزی دەبێت”.
ئه‌و شاره‌زایه‌تى كه‌شناسى له لێكدانه‌وه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، ” ئەم چەند رۆژەی دێت هەستکردن بە گەرما زیاتر دەبێت لەچاو پلەی گەرمی راستەقینە ئەویش بەهۆی زیادبوونی رێژەی شێ، چونكه کرداری بەهەڵم بوون لە هەوادا زیاد دەکات، دواتر هەور دروستدەبن وەک ئەوەی ئەمرۆ كه نمونەیە، چونكه تاراده‌یه‌ك لە رۆژانی پێشتر گەرمترە. کە هەور لەخۆرهەڵاتەوە دروستبوو واتا شێ زیادی کردووە و رۆژانی دواتر زیاتریش دەبێت بەمەش هەست کردن بەگەرمی زیاتر دەبێت”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









