ئەمڕۆ دوو مانگ تێپەڕی بەسەر دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکاندا

SNN
دوای دوو مانگ هێشتا چارەنوسی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان روون نییە کە چ کاتێک مووچە وەردەگرن، کە لە ئێستادا لە مانگی شەشداین و ئەوان مووچەی مانگی نیسانیان هێشتا وەرنەگرتووە، ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، هۆکاری نەناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان بەهۆی بوونی کەسانی سورین لە لیستی ناوەکانیاندا.
ئەمڕۆ هەینی7ی حوزەیران، دوو مانگ بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی هێزە ئەمنییەکان تێدەپەڕێن، هێشتا مووچەی مانگی چواریان وەرنەگرتووە، روون نییە کەی مووچەکانیان دێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، تەیف سامی، وەزری دارایی عێراق رایگەیاندووە، بەپێێ کۆد مووچەی هێزە ئەمنییەکان خەرج ناکات، وتوویەتی “مەگەر لە حاڵەتێکدا مووچەکانیان بنێرم ئەویش محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانم پێبکات، هەر بۆیە چاوەڕێی رەزامەندی ئەوم”.
لەلایەکی ترەوە، سەبارەت بەهۆکاری دواکەوتنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان، سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لیستی ناوی هێزە ئەمییەکان بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە و ناوی کەسانێکی تێدایە کە بەڕەگەز عێراقی نین و هەندێکیان سورین، ئەوەش گومانی لای حکومەتی بەغدا دروستکردووە و داوای کردووە هەرێم داتای تەواوی هێزەکان بنێرێت نەک بە کۆد.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتوویەتی “تاکو لیستی ناوی هێزە ئەمنییەکان بەو جۆرە و بە کۆد بێت بەغدا مووچە نانێرێت، ئەگەر ئەم مانگەش مووچە بنێرێت ئەوا بە دڵنیاییەوە بۆ مانگی دواتر هەمان گرفت دروست دەبێتەوە و پارەکەیان نایەت”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








