گرفتی كەمئاوی هەولێری گرتووەتەوە و زیاد لەشەش هەزار بیریش لێدراون

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو جارێكی دیكە و لەمساڵیشدا كەمی ئاوی خواردنەوە چەند گەڕەكێكی هەولێری گرتووەتەوە و بەتانكەر ئاو دەكردن كە بۆ هەر تانكەرێك بڕی 25 هەزار دینار دەدەن بەخاوەن تانكەرەكان، ئەوە سەرەڕای ئەوەی زیاد لەشەش هەزار بیرلێدراوە بەڵام گرفتەكەی چارەسەر نەكردووە.
وەلید سادق، یەكێك لە هاووڵاتیانی دانیشتووی گەڕەكی باداوای شاری هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند هەفتەیەكە پێدانی ئاوی خورادنەوە بە ماڵەكانی گەڕەكی باداوا و چەند گەڕەكێكی دیكەی هەولێر زۆر كەمبووەتەوە، بەجۆرێك لە هەفتەیەكدا چەند كاتژمێرێكی كەم ئاو هەڵدەكرێت كە ناتواندرێت تانكی سەربانەكان پڕبكەین و زۆربەی كاتیش بەهۆی نەبوونی ئاوەوە ناتوانین فێنككەرەوە بەكاربهێنین.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی كەمی ئاوی خواردنەوەوە ناچارین جاریكەی دیكە پەنا بۆ كڕینی ئاو ببەین لە تانكەرەكان كە ئاو دەفرۆشن، هەر تانكەرێك ئاویش بە 25 هەزار دینار دەكڕین، ئەوەش بڕە پارەیەكی زۆرە و هەموو ماڵیك لەتوانایدا نییە ئەو بڕە پارەیە بدات بە كڕینی ئاو، هاوكات كڕینی ئاو بارگرانییەكی دیكەی لەسەر شانی هاووڵاتیان دروستكردووە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNتا ئەمساڵ لێدانی بیر بەمەبەستی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە زیاد لە شەش هەزار بیری تێپەڕاندووە، هاوكات زیاد لە %65 ی دانیشتووانی سەنتەری هەولێر لەڕێگەی ئەو بیرانەوە ئاوی خواردنەوەیان بۆ دابیندەكرێت، بەڵام مەترسی ئەوەهەیە ئەمساڵیش ژمارەیەك لەو بیرانە وشك بكات و گرفتی نەبوونی ئاوی خواردنەوە لەهەولیر زیاتر ببێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









