“بەڕێككەوتنی سیاسی دەكرێت مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێندرێن”

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرەڕای ئەوەی لەهەمواری پرۆژەیاسادی بودجەی گشتی عێراق هیچ بڕە پارەیەك بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و هەروەها پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران تەرخاننەكراوە و هەموارەكەش پەسەندكراوە، بەڵام شارەزایەكی دارایی و ئابووری جەخت لەوەدەكاتەوە كە بەگوێرەی مادەی 60 لە پرۆژەیاسای بودجە لەدەستەڵاتی سەرۆكوەزیراندا هەیە مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێنێت، بەڵام ئەوە پێویستی بەڕێككەوتنی سیاسی هەیە.
عوسمان محەمەد، شارەزا لە كاروباری دارایی و ئابووری بە SNNێ ڕاگەیاند: دوای پەسەندكردنی هەمواری پرۆژەیاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2024 لە ناو خشتەی بودجەكەدا بە هیچ جۆرێك ناوی مامۆستایانی وانەبێژی تێدانییە، هاوكات هیچ بڕە پارەیەك دیارینەكراوە بۆ ئەو توێژە بەمەبەستی دامەزراندنیان و پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران، بۆیە لەدوای پەسەندكردنی خشتەی بوجەی 2024 هیچ رێگەچارەیەك بۆ دامەزراندنی وانەبێژان نەماوە جگە لەیەك ڕێگاچارە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ئەوەی مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێن بە گرێبەست بێت یاخود هەمیشەیی، ئەوا دەبێت وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مامۆستایانی وانەبێژ، ناو و زانیارییەكانیان بنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، پاشان وەزارەتی دارایی عێراقیش لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی عێراقەوە وردبینی دەكات بەو زانیارییانەی بۆی هاتووە، دوای ئەو داواكارییە دەنێرێت بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران.
ئەو شارەزایەی بواری دارایی و ئابووری ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی ماددەی 60 لە یاسای بودجەی دەسەڵاتی داوە بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پارە زیاد بكات بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، پلەی بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم و بەهەمیشەیی كردنی گرێبەستەكانی هەرێم، بەڵام ئەم كارە پێویستی بە رێكەوتنی سیاسی هەیە و دەبێت شاندی دانوستانكاری هەرێم بەو كارە هەستێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








