
پارەی عێراقی
SNN
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، ئەمڕۆ ئەو شوێنانەی دارایی بەغدا پارەکەی بۆ تەمویل کردوون مووچەی مانگی پێنج وەردەگرن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی حەوزەیران، وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەکرێت و ئەم شوێنانە مووچەکانیان وەردەگرن، (خانەنشینانی شارستانی، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراون، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و زیندانیانی سیاسی).
هاوکات، دەستکردن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دوای گەیشتنی بڕی 107 ملیار دیناردێت، لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵەوە بۆ سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی دارایی هەرێم روونیکردووەتەوە، دوای گەیشتنی تەمویلی وەزارەت و دامودەزگاکانی تر لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە، راستەوخۆ خشتەی مووچەی ئەو دامودەزگایانەش رادەگەیەندرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، نزیکەی 65 رۆژە مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دابەشنەکراوە بەهۆی نەناردنی لیستی ناوی هێزە ئەمنییەکان بۆ وەزارەتی دارایی عێراق.
کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەوبارەیەوە لە لێدوانێکی پێشتریدا بە SNNی راگەیاند، لەمەودوا بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان لە جێگەی ناو بە کۆد لیستی مووچەکانیان رەوانەی بەغداددەکرێت و تەنها ئەو شوێنانەی کە زۆر هەستیارن، لە جێگەی ناو بە کۆد مووچەکانیان وەردەگرن و دوای وردبینی لە ناوەکان لەماوەیەکی کورتدا، پارەی پێویست بۆ مووچەکانیان رەوانەی هەرێم دەکرێت، دەڵێت “چیتر کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان نامێنێت”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









