سەمیر هەورامی: بڕیارە ئەمڕۆ تەواوی مووچەی فەرمانبەران بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم

سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی
SNN
وتەبێژی قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، تا پێش جەژن مووچەیی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی پێنج دابەشدەکرێت، دەڵێت “هێزە ئەمنییەکانیش مووچەکانیان وەردەگرن”.
ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی حوزەیران، سەمیر هەورامی، وتەبێژى جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان بە کەناڵ 8ی راگەیاند، هەفتەى رابردوو بەشێک لە مووچەى فەرمانبەرانى شارستانى خرایە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایى حکومەتى هەرێمى کوردستان و لە ئەمڕۆوە دەستکرا بە دابەشکردنى مووچەى خانەنشینان و کەسوکارى سەربەرزى شەهیدان.
ئاماژەی بەوەکردووە، بڕیارە ئەمڕۆ پارەى تەواوکاریى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لەلایەن وەزارەتى دارایى عێراقەوە بخرێتە سەر هەژمارى بانکى وەزارەتى دارایى هەرێمو ئەوکات دەستبەجێ لیستى مووچە رادەگەیەنرێت.
وتەبێژی قوباد هەورامی ئەوەشیخستە ڕوو، لیستى ناوى هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە بۆ بەغدا نێردراوە بۆ خەرجکردنى مووچەى مانگى نیسان و ئایار.
وتیشی: ” پێش جەژنى قوربان سەرجەمى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان مووچە وەردەگرن، رەنگە بۆ هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە بەر لە هاتنى جەژنى قوربان مووچەى مانگەکانى نیسان و ئایار دابەش بکرێت”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









