سلێمانی؛ لە دوو رووداودا 515 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سوتان

SNN
لە دوو رووداوی جیاجیادا لە سنووری پارێزگای سلێمانی نزیکەی 515 دۆنم پوش و پاوان سوتاون.
لەو بارەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە: ” لە سنووری گوندی گۆخلانی سەر بە شارەدێی گەرمك بە هۆکاری هەورە بروسکە ئاگرێك کەوتەوە و بووە ھۆی سووتانی زیاتر لە 500 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “لە سنووری شارۆچکەی چوارتا ئاگرێکی فراوان کەوتەوە و زەرەر و زیانی ئاگرەکە مەزەندە دەکرێت بە سووتانی نزیکەی 15 دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی”.
ساڵانە بەتایبەتی لە گەڵ دەستپکردنی وەرزی گەرما بە هۆکاری جیاجیا رووبەرێکی فراوانی پاوان و دارستانەکانی هەرێم دەسوتێن، ئەمە جیا لەوە لە ئەنجامی بۆردومانەکانی تورکیاش بەشێکی زۆری دارستان و لەوەڕگەکانی سنووری هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک دەسوتێن.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









