“دوای پشووی جەژن ڕێككەوتنی نێوان كۆمپانیاكان وعێراق وهەرێم لەسەر پرسی نەوت دێتە ئاراوە”

نەوتی هەرێم
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی ئاماژەبەوەدەكات بڕی زیاتر لەچوار تریلیۆن دینار لەبودجەی گشتی ساڵی تەرخانكراوە بۆ دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهانی توركیا، دوای پشووی جەژن ڕێككەوتنی نێوان كۆمپانیاكان و حكومەتی عێراق وهەرێم لەسەر پرسی نەوت دێتە ئاراوە .
شیروان دوبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بە SNNی ڕاگەیاند: لە كۆبوونەوەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و بەغدا بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهان بەرەوپێشچوونی باش هاتووەتەئاراوە، هاوكات ئەو خاڵەی كە ناكۆكی بوو و هێشتاش بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە بابەتی گرێبەستەكانە لەگەڵ كۆمپانیاكانی دەرهێنانی نەوت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕی زیاتر لە چوار تریلیۆن دینار لە خشتەی و بودجەی ساڵی 2023 بۆ 2024 تەرخانكراوە بۆ دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهانی توركیا هاوكات لە گفتوگۆكانی نێوان بەغدا و هەرێم هیچ كۆسپێكی هێندە گەورە بوونی نییە بەڵكوو بەپێچەوانەوە لە دوایین كۆبوونەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كۆمپانیاكانی دەرهێنانی نەوت لەگەڵ وەزیری نەوتدا گفتوگۆكان بە باشی بەڕێوەچوون
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بەغدا داوا دەكات گرێبەستە هاوبەشییەكان بۆ قازانج بێت نەك شەریكایەتییەكی تەواو هاوكات نرخی گواستنەوەی نەوت كە لەسەری ڕێككەوتوون بریتییە لە هەشت دۆلار بۆیە دوای پشووی جەژن ڕێككەوتنی نێوان كۆمپانیاكان و حكومەتی عێراق وهەرێم لەسەر پرسی نەوت دێتە ئاراوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









