به به‌كارهێنانى پاره سڕكراوه‌كانى رووسیا، 50 ملیار دۆلار قه‌رز ده‌درێته ئۆكرانیا

دراوى 100 دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Dennis Hallinan / Alamy
SNN
وڵاتانى گروپى (جى7) رایانگه‌یاند، بڕیاریاریانداوه بڕى 50 ملیار دۆلار قه‌رز بده‌نه ئۆكرانیا به‌مه‌به‌ستى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داگیركارییه‌كانى رووسیا، سه‌رچاوه‌ى پاره‌كه‌ش بریتیده‌بێت له‌و پارانه‌ى رووسیا كه سڕكراون.
جیۆرجیا میلۆنی، سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیتاڵیا كه وڵاته‌كه‌ى میواندارى كۆبوونه‌وه‌ى گروپى (جى7) كرد، له یەکەم رۆژی کۆبوونەوەى گروپه‌كه‌دات كه لە هاوینەهەواری بۆرگۆ ئیگنازیا به‌ڕێوه‌چوو رایگه‌یاند، “گەیشتووین بە رێککەوتنێکی سیاسیی بۆ دابینکردنی پشتیوانی دارایی زیاتر بۆ ئۆکرانیا تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ کە بڕەکەی دەگاتە نزیکەی 50 ملیار دۆلار.”
ئەو 50 ملیار دۆلارەی کە دەدرێت بە ئۆکرانیا بەپێی ئەو داهاتە لە ماوەی 10 ساڵ یاخود زیاتردا دەدرێتەوە، یاخود تاوەکو ئەو کاتەی قەرزەکە بە یەکجاری دەدرێتەوە یان رووسیا قەرەبوو دەداتەوە.
ئه‌و پاره‌یه‌ى كه به قه‌رز ده‌درێت به ئۆكرانیا لە ماوەی 10 ساڵ یاخود زیاتردا دەدرێتەوە، یاخود تاوەکو ئەو کاتەی قەرزەکە بە یەکجاری دەدرێتەوە یان رووسیا قەرەبوو ده‌كاته‌وه و پاره‌كه ده‌درێته‌وه.
پێدانى ئه‌و بڕه قه‌رزه به ئۆكرانیا، له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌رى جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكایه، كه داواى له وڵاتانى (جى7) كرد كه هاوكارى زیاتر پێشكه‌شى ئۆكرانیا بكه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه دوێنێ پێنجشه‌مه 13ى حوزه‌یران، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ڤڵۆدۆمیر زێلێنسکی، سه‌رۆكى رووسیا وتى: “ئه‌م رێككه‌وتنه بە بیرهێنانەوەیەکی دیکەیە بۆ ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆكى رووسیا کە ئێمە پاشەکشە ناکەین و پێکەوە دژی ئەم سەرکوتکارییە نایاساییە دەوەستینەوە.”
نزیکەی 280 ملیار دۆلار سەرمایەی رووسیا لە دامەزراوە داراییەکانی ڕۆژئاوا سڕکراون، پێشبینی دەکرێت ساڵانە بە بڕی لانیکەم 3 ملیار دۆلار داهاتییان هەبێت.
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
20كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









