وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: لە هەولێر و دهۆک رێگە بە فەرمانبەران نادرێت بچنە کەمپی ئاوارەکان

ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق | فۆتۆ: ICG
SNN-
وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگهیاند، كەمپی ئاوارەكان لە پارێزگای سلێمانی لە 30ی ئهم مانگهدا دادەخرێت، بەڵام گەڕانەوەی خێزانەكان لە كەمپەكانی دهۆك و هەولێر ئەستەمە، چونکە رێگە بەرفەرمانبەرانی وەزارەتەکەیان نادرێت بچنە ناو کەمپەکە تا رایان وەربگیرێت دەمێننەوە یاخود نا.
ئیڤان فایەق، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند، “لە 30 مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا کەمپی ئاوارەکان لە پارێزگای سلێمانی بە تەواوی دادەخرێت کە لە ئێستدا تەنها سێ هەزار خێزانی تێدا ماوە”.
دەشڵێت:”لە ئێستادا گەڕانەوەی خێزانەكان لە كەمپەكانی دهۆك و هەولێر ئەستەمە، چونکە هێشتا رێگری هەیە و لەو دوو پارێزگایە و رێگە نادرێت کارمەندانی وەزارەتەکەمان ناتوانن بچنە ناو کەمپەکان بۆ ئەوەی فۆڕمێکی تایبەت بە ئاوارەکان پڕ بکەنەوە کە تێیدا خێزانەکان سەرپشک دەکرێن بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان یاخود مانەوە”.
وەزیری كۆچ و کۆچبەرانی عێراق راشیگەیاندووە، وەزارەتهكهی كەناڵەكانی دیكه بەكاردەهێنێت بۆ پەیوەندیكردن لەگەڵ ئاوارەكان لەڕێگەی فەرمانگەیەكەوە لە پارێزگای دهۆك، بەڵام ئەو پرسە پێویستی بە بونی تیمێك هەیە كە بە بەردەوامی لەناو كەمپەكاندا كاربكات بۆ ئاسانكاری بۆ گەڕانەوەی خێزانەكان بۆ ناوچەكانیان.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









