هەڤاڵ ئەبوبەکر: هیوادارین جارێکی دیکە دەست بۆ رۆژ ژمێری مووچە نەبرێت

هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، دەبوو ئەو 38 مووچەیەی لێبڕین و پاشەكەوتی لێكراوە بدرایەتەوە بە مووچەخۆران، دەشڵێت:”هیوادراین جارێکی دیکە حکومەت دەست بۆ رۆژ ژمێری مووچە نەبات و 30 رۆژ جارێك مووچە دابەشبكرێت”.
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکدا لە دوای مەراسیمی جەژن لە مزگەوتی مەشخەڵان لە سلێمانی پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە هاووڵاتییان کرد و رایگەیاند:”هیوادارم جەژن ببێتە هۆی یەكڕیزی و لێكتێگەیشتن و ئومێدەوارین دوای جەژن یاسای بودجە جێبەجێبكرێت و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بۆ هەرێمی كوردستان رەوانەبكرێت”.
سەبارەت بە دابەشکردنی ئەو فەرمانبەرانەی کە پێش جەژن مووچەیان وەرنەگرتووە وتیشی:”دەبوو ئەو 38 مووچەیەی لێبڕین و پاشەكەوتی لێكراوە بدرایەتەوە بە مووچەخۆران و سێ مووچەنەدراوەكەی ساڵی رابردوو خەرجبكرایە و هیوادارین چی دیکە دەست بۆ رۆژ ژمێری مووچە نەبرێت و 30 رۆژ جارێك مووچە دابەشبكرێت”.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









