“نەمانتوانی هیچ بۆ ئەو حاجیانە بکەین کە بە ڤیزی گەشتیاری چوونەتە سعودیە”

مەراسیمی حەج
SNN-
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داوایان لە سعودیە کردووە کە رێگە بەو حاجیانەی هەرێمی کوردستان بدەن کە بە “ڤیزەی گەشتیاری” چوونەتە سعودیە، فەریزەی حەج ئەنجام بدەن، بەڵام ئەو وڵاتە رەتیکردووەتەوە.
پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە مەراسیمی نویژی جەژندا لە یەکێک لە مزگەوتەکانی هەولێر رایگەیاند، هەموو هاوکارییەکی مادی و مەعنەوی کەسوکاری ئەو حاجیانە دەکەین کە لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە بۆ هێنانەوەی تەرمەکانیان، بەڵام زۆربەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە وەستێتیان کردووە کە لەوێ بەخاکبسپێردرێن.
سەبارەت بە هاوکارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ حاجیان وتیشی: سێ ملیار دینارمان بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان خەرجکردووە، بەڵام نەمانتوانی هیچ بۆ ئەو هاووڵاتییانە بکەین کە بە ڤیزەی گەشتیاری چوونەتە حەج، چونکە وڵاتی سعودیە پێی وتوین لە ناو ئەو هەموو کەسانەدا ناکرێت هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئیستیسنا بکرێن و ڕیگەیان پێبدرێت فەریزەی حەج ئەنجام بدەن.
تاوەکو ئێستا چوار حاجی هەرێمی کوردستان لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە کە سەرجەمیان بە ڤیزای ساڵ سەردانی وەڵاتی سعودیەیان کردووە.
لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیشەوە وتی: سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنەکان لەسەر خەتە بۆئەوەی رۆژێک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریبکات.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









