كیڵگە پەلەوەرییەكان ساڵانە زیاد لە 105 ملیۆن مریشك بەرهەم دەهێنن

0
354

SNN-عەلی حەمە سەعید

سەرۆكی كۆمەڵەی كێلگەپەلەوەرییەكان ئاماژە بەوەدەكات بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكان لەهەرێمی كوردستان ئاستی خۆبژێوییان تێپەڕاندووە و ئەو مریشکەی بەرهەمی دەهێنن زۆر لە پێداویستی ناوخۆ زیاترە هەر بەوهۆیشەوە مریشك ڕەوانەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق دەكەن، بەڵام حكومەت هاوكاریمان ناكات و ساڵی ڕابردووش زیاتر لە 75 ملیار دینار زیان بە كێلگە پەلەوەرییەكان كەوتووە.

نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی پەلەوەرخانەكانی سلێمانی و گەرمیان بە بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لەبەردەستدان  لە هەرێمی كوردستان هەزار و 840 پەلەوەرخانە هەن، كە زۆرینەیان لە پارێزگای سلێمانین و ژمارەیان دەگاتە 727 پەلەوەرخانە پاشان لە هەولێر 576 پەلەوەرخانە و لە دهۆك 344 پەلەوەرخانە و 35 پەلەوەرخانەش لە هەڵەبجە هەن كە بەفەرمی تۆماركراون، بەڵام نزیكەی 800 پەلەوەرخانەش هەن بەرهەمیان هەیە و تۆمارنەكراون.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەرهەمی ئەو كێلگە پەلەوەرییانە بەشی پێداویستی ناوخۆیی هەرێم زۆر بەزیادەوە بەرهەم دەهێنن بەهۆی زۆری بەرهەمی مریشكەوە هەناردەی پارێزگاكانی دیكەی عێراقیان دەكەین چونكە كەرتی پەلەوەر لەهەرێمی كوردستان لەتوانایدا هەیە بەربەردەوامی گۆشتی مریشك بۆ 50 ملیۆن كەس دابینبكات و ساڵانە زیاد لە 105 ملیۆن مریشك بەرهەم دەهێنن.

سەرۆكی كۆمەڵەی كێلگە پەلەوەرییەكان ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی ساڵانە ڕووبەڕووی گرفتمان دەكاتەوە ئەوەیە كە حكومەتی هەرێم هاوكارمان نییە، خاوەن پەلەوەرخانەكان لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 75 ملیار دینار زیانیان بەركەتووە، ئێستاش كیلۆیەك مریشكی زیندوو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان لە سەروو سێ‌ هەزار دینار دەفرۆشرێت وبەهۆی بەرزی نرخی گۆشتی سور خواست لەسەر گۆشتی مریشك زیادیكردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this