
بەرزبوونەوەی پلەی گەرما
SNN
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی گەرما لە ئەفریقا و زەریای هیندی و کەنداوی عەرەبی روو لە هەرێمی کوردستان دەکات، بەو هۆیەوە رۆژانی جەژن پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە دەگەنە سەرو 40 پلەی سەدی .
سالار حاجی عەلی، شارەزای کەشناسی لە لێدوانێکدا بە SNNی راگەیاند، شەپۆلێکی گەرما لە ئەفریقا و زەریای هیندی و کەنداوی عەرەبی لە دوێنێوە روی لە هەرێم کردووە و پلەکانی گەرمای بەرزکردووەتەوە و راددەی شێی لە هەوادا زیادکردووە.
ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی ئەم شەپۆلە گەرمایەوە لە ناوچەکانی هەرێم هەست بە گەرمایەکی بێزارکەر دەکرێت و لە ناوچە کوێستانییەکان پەڵە هەوری دروستکردووە، بەهۆیەوە پەستانی گەرمی دابەزاندووە و پلەکانی گەرمای بەرزکردووەتەوە.
سەبارەت بە کاریگەری ئەم شەپۆلە گەرمایە روونیکردووەتەوە، کاریگەرییەکەی بۆ هەر چوار رۆژی جەژن بەردەوام دەبێت و تاوەکو 21ی حوزەیران ئەم شەپۆلی گەرمایە درێژەی دەبێت، هاوکات لە وەرزی هاویندا دووبارە پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن و پلەکانی گەرماش لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم بۆ سەرو 40 پلەی سەدی بەرزدەبێتەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









