لەماوەی شەش مانگدا ژمارە حسابییەكەی هەرێم لە بانكی ناوەندی عێراق تەنها 85 ملیار دیناری خراوەتەسەر

0
452

SNN-عەلی حەمە سەعید

ماوەی زیاترلە دوومانگە بەمەبەستی ڕادەستكردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێم بە وەزارەتی دارایی عێراق، لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق ژمارە حسابییەك بۆ ڕادەستكردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەكانی هەرێم كراوەتەوە، بەڵام لەكۆی داهاتی شەش مانگی ڕابردوو تا ئێستا تەنها بڕی 85 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ خراوەتەسەر ئەو ژمارە حسابییە، یەكێك لە مەرجەكانی بەغداش بۆناردنی پارەی مووچە ڕادەستكردنی داهاتی ناوخۆیە.

بەگوێرەی ئەوزانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم ڕازیبووە كە لە بانكی ناوەندی هەرێم ژمارەحسابییەك بۆ ڕادەستكردنی داهاتەكانی ناوخۆ لە نەوتی و نانەوتی بۆ بكرێتەوە، هاوكات ژمارە حسابییەكە كراوەتەوە بەناوی حكومەتی هەرێمەوە بەڵام تا ئێستا تەنها بڕی 85 ملیار و 199 ملیۆن و 634 هەزاردینارلە داهاتی ناوخۆ خراوەتە سەرئەو ژمارە حسابییە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بڕە پارەیەی كە تا ئێستا خراوەتە سەر ئەو ژمارە حسابییە وەك داهاتی ناوخۆی مانگی شوباتی ئەمساڵ بووە كە لە%50ی داهاتی ناوخۆی و باج بۆ ڕەسمی گومرگی بەگوێرەی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە( میزان موراجەعە) هاوكات وەزارەتی دارایی عێراق تائێستا بێدەنگی هەڵبژاردووە لە پێدانی ئەو بڕە پارەیە نازاندرێت لەمانگەكانی داهاتوو داوای بڕێكی زیاتر لە پارەی داهاتی ناوخۆ دەكات یاخود نا.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لەچوارچێوەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی وەزارەتی دارایی عێراق مەرجی بۆ هەرێم داناوە بە ڕادەستكردنی داهاتی ناوخۆ و هەروەها بە بانكیكردنی مووچەی فەرمانبەران، بەڵام لەشەش مانگی ڕابردووی ئەمساڵ تەنها بڕی 85 ملیار دینارە ڕادەستكراوە، بۆیە ئەگەری زۆرە بۆ مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران جارێكی دیكە بابەتی داهاتی ناوخۆ ببێتەوە بە بیانوویەك بەدەست عێراقەوە بۆ ئەوەی لەكاتی خۆیدا پارەی مووچەی فەرمانبەران ڕەوانە نەكات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this