
SNN
سەرۆکى مەکتەبى سیاسی بزووتنەوەى حەماس لە پەیامێکدا بەبۆنەى جەژنى قوربان هەڵوێستی حەماسی سەبارەت بە پێشنیازەکەى سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاگربەس لە غەززە خستەڕوو، رایگەیاند، ئامادەن رێککەوتنی گشتگیر بکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 17ی حوزەیران، ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاندووە، وەڵامی حە”ما”س بۆ دوایین پێشنیازەکەی ئاگربەست لە غە”ز”زە هاوتایە لەگەڵ داواکارییەکانى ئەمریکا.
ئاماژەى بەوەکرد، حەماس و گرووپەکانى دیکە لە فەلەستین، ئامادەن ڕێککەوتنێکى گشتگیر بکرێت، کە خۆى ببینێتەوە لە ئاگربەست و کشانەوە لە غەززە و دووبارە بنیاتنانەوەى شارەکە و ئاڵوگۆڕى بارمتەکانیش لە خۆ بگرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەوان پێشتریش ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ ئاگربەست و پێویستە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتیش کار لەسەر پێشنیازەکەى سەرۆکی ئەمریکا بکەن، بۆ ئەوەی دووبارە ژیان لە غەززە بگەڕێتەوە.
هاوکات، جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامی جەژندا ڕایگەیاند، جەژنی ئەمساڵ لە كاتێكی قورسدایە، چونكە هاووڵاتیانی مەدەنی لە غەززە لە نەهامەتیدان و بە دەست كاریگەرییەكانی جەنگی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیلەوە دەناڵێنن.
وتیشی، ژمارەیەكی زۆر لە كەسانی بێتاوانی فەڵەستینی كوژراون، كە هەزاران منداڵی تێدایە و چەندین خێزانیش ماڵەكانیان بەجێهێشتووە و شارەكان وێران بوون.
بایدن دڵنیایشیدا لەوەی، پێشنیازەكەی بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست بە سێ قۆناغ باشترین پێشنیازە بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ لە غەززە. جەختیشی كردەوە لەوەی هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ كۆتایهێنان بەو جەنگە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
9كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
14كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









