لە تورکیا بەهۆی قوربانیکردن 16 هەزار کەس بریندار بوون
SNN
وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاندووە، لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا نزیکەی 16 هەزار کەس رەوانەی نەخۆشخانەی وڵاتەکە کراون، دەڵێت “کەسانی نەشارەزا ئاژەڵەکانیان سەربڕیوە”.
ئەمڕۆ دووشەممە 17ی حوزەیران، فەخرەدین کۆجا، وەزیرى تەندروستى تورکیا لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردوەتەوە، “لە یەکەم رۆژى جەژن نزیکەى 16 هەزار کەس رەوانەى نەخۆشخانەکانى وڵاتەکە کراون، کە لەکاتى قوربانیکردندا بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم حاڵەتانەى تۆمار کراون بەهۆى ئەوە بووە سەربڕینى ئاژەڵەکان لەلایەن کەسانێکەوە کراون کە شارەزا نەبوونملە سەربڕینی ئاژەڵەکان، هەر بۆیە داوایکردووە قەسابەکان لەکاتى سەربڕیندا ئاگاداربن.
سەبارەتبە شوێنی ئەو کەسانەی برینداربوون روونیکردووەتەوە، بریندارەکان هەزار و 274 کەسیان لە ئەنقەرە بون و 840 لە ئیستەنبوڵ و 416 کەسیش لە ئیزمیر.
هاوکات، ساڵى رابردوو هەر لە تورکیا و لە چوار رۆژى جەژنى قوربان نزیکەى 30 هەزار کەس بریندار بوون.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









