
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە هیچ پرۆژەیەكی ستراتیژی لە هەڵەبجە تەواو نەكراوە و تا ئێستاش زیاتر لە 200 پرۆژەی ساڵانی رابردوو بەتەواو نەكراوی ماوەنەتەوە.
زانیار حەمە نوری، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەڵەبجە ئهمڕۆ دووشهممه 17ى حوزهیران بە SNNی راگەیاند، “لە ساڵی رابردوودا تەنیا پێنج پرۆژەی وەبەرهێنان بۆ هەڵەبجە جێبەجێكراوە، لەكاتێكدا كە لە ساڵی 2006 ەوە تاوهكو ساڵی 2022 تەنیا چوار مۆڵەتی وەبەرهێنانی هەبووە”.
وتیشى: “لەماوەی 17 ساڵی رابردوودا تەنیا نۆ مۆڵەتی پرۆژەی وەبەرهێنان بەهەڵەبجە دراوە كە ئەوەش كەمترین پرۆژەی وەبەرهێنانە بەراود بە پارێزگاكانی دیكەی هەرێمی كوردستان”.
له بارهى ئهو پرۆژانهى لهماوهى پێنج مانگى رابردووى ئهمساڵدا راگهیهنراون، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشكرد، “لە مساڵدا 50 پرۆژەی وەبەرهێنانمان راگەیاند كە زۆر گرنگن بۆ پارێزگای هەڵەبجە لە سێكتەرە جیاوازەكاندا، خۆشبەختانە 40 داواكاریمان پێگەیشتووە كە لە مساڵدا هەوڵدەدەین شەش لەو داواكارییانە بۆ ئەمساڵ تەواو بكەین و ژمارەی پرۆژە مۆڵەتپێدراوەكان لە نۆ پرۆژەوە بۆ 15 پرۆژە زیادبكەین و پلانمان هەیە نەخشەی وەبەرهێنان بۆ پارێزگای هەڵەبجە دروستبكەین”.
بهپێى بە دواداچوونەكانی SNN لەئێستادا، “زیاتر لە 200 پرۆژە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بەتەواونەكراوی ماوەنەتەوە كە بەهۆی قەیرانی دارایییەوە نەتواندراوە پارەیان بۆ تەرخانبكرێت و هەندێك لەو پرۆژانەش زیاتر لە %50ی كارەكانیان تەواو بووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی تەواونەكراون ئەو بەشەشی كە تەواكراوە دەبێت دووبارە نۆژەنكردنەوەیان بۆ بكرێت. هاوكات، زۆرێك لەو پڕۆژانەشی كە جێبەجێكراون لەلایەن سەرمایەداران بەشێوەی خێرخوازی دروستدەكرێن. هاوكات، بۆ تەواوكردنی پرۆژە تەواونەكراوەكان ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە پێویستی بە 265 ملیار دینار هەیە، بەڵام حكومەت ئامادە نییە نیوەی ئەو پارەیەش تەرخان بكات”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








