قسه‌ى باڵیۆزه نوێیه‌كه‌ى ئه‌مریكا ئاگرى له ساحه‌ى سیاسى عێراق به‌رداوه

تره‌یسى ئان جاكپسن، باڵیۆزى نوێى ئه‌مریكا له عێراق | فۆتۆ: topafricanews.com
SNN
به‌شێك له لایه‌نه سیاسیه‌كانى عێراق و گروپه‌كان داوا له حكومه‌تى عێراق ده‌كه‌ن رێگرى بكات له هاتنى باڵیۆزى نوێى ئه‌مریكا بۆ عێراق به‌هۆى په‌یامه سیاسیه‌كانى ده‌رباره‌ى سیاسه‌تى وڵاته‌كه‌ى له عێراق.
رۆژى 26ى كانونى دووه‌مى ئه‌مساڵ جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا تره‌یسى ئان جه‌يكپسنى وه‌ك باڵیۆزى نوێى ئه‌مریكا له عێراق و جێگره‌وه‌ى ئه‌لینا رۆمه‌ناوسكى دیارى كرد، رۆژى 13ى حوزه‌یران جه‌يكپسن له‌به‌رده‌م لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مریكا وته‌ى ده‌ستبه‌كاربوونى پێشكه‌شك كرد.
له وته‌كه‌یدا، جه‌یكپسن وتى: “پێویسته ئه‌مریكا ئاماده‌كارى بكات بۆ هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر ژێرخانى ئابوورى و ئه‌و كه‌سانه‌شى كه پلاندارێژه‌رن و بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌مریكا له عێراق.، چونكه ئه‌م گروپه چه‌كدارییانه هه‌ڕه‌شه‌ى جدین”.
له به‌شێكى تر‌ى وته‌كانیدا باڵیۆزى نوێى ئه‌مریكا له عێراق ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “له پێشینه‌ى كاره‌كانى عێراق بریتیده‌بێت له پاراستنى هاووڵاتیانى ئه‌مریكى و به‌هێزكردنى هاوبه‌شیه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و عێراق “، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “سوپاى وڵاته‌كه‌ى پاڵپشتى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق ده‌كات به ئامانجى كۆتایی هێنان به داعش”.
له‌باره‌ى ئێران، باڵیۆزى نوێى ئه‌مریكا وتى: “ئێران ئه‌كته‌رێكى خراپى ناوچه‌كه‌یه و بووه‌ته هۆكارى ناسه‌قامگیرى، پێشموایه، گه‌وره‌ترین مه‌ترسى له‌نێو عێراق بریتیه له میلیشیاكانى هاوپه‌یمانى ئێران”.
جه‌یكپسن جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه له وته‌كه‌یدا كه، “پاڵپشتى به‌هێزكردنى سیستمى بانكى ده‌كات له عێراق”، وتیشى: “رێگه ناده‌م كه ئێران ئه‌و غازه‌ى ده‌یداته عێراق بۆ وێستگه‌كانى كاره‌با وه‌ك چه‌ك به‌كارى بهێنێت”.
له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى قسه‌كانى، هه‌رزوو له‌نێو ساحه‌ى سیاسى عێراق كاردنه‌وه دروستبوو، به‌شێك له لایه‌نه‌كانى عێراق داوا ده‌كه‌ن، “حكومه‌تى عێراق قبوڵى نه‌كان جه‌یكپسن ببێته باڵیۆزى ئه‌مریكا له عێراق. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ریه‌كه له، كوتله‌ى ئیقتیدار الوه‌ته‌ن، به‌شێك له زانایانى ئاینى له ئه‌نبار، كوتله‌ى سادیقون، هاوپه‌یمانى فه‌تح داوا ده‌كه‌ن رێگه نه‌درێت جه‌یكپسن بێته عێراق.
تره‌یسى پێشتر باڵیۆزى وڵاته‌كه‌ى بووه له تاجیكستان، توركمه‌نستان، كۆسۆڤۆ و ئیسیوپیا، هاوكات یاریده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بووه. ماوه‌ى 30 ساڵه له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى وه‌ك دیپلۆماتكار كارده‌كات.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









