
خۆكوشتن | فۆتۆ: Fer Gregory
SNN
له شارى به‌سره له باشوورى عێراق كرێكارێك هه‌ستاوه به كوشتنى چوار هاوڕێى، پارچه پارچه‌كردنى ته‌رمه‌كانیان و پاشان فرێدانیان.
وه‌زاره‌تى ناوخۆیی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه شه‌وى رابردوو بڵاویكردووه‌ته‌وه ئاشكراى كردووه، “پاش ئه‌وه‌ى جه‌سته‌ى پارچه پارچه‌كراوى دوو كرێكار له‌نێو دوو زبڵدانى ناوچه‌كانى ئەلتوەیسە و دور ئەلنەفت دۆزرانه‌وه پۆلیسى به‌سره ده‌ستیانكرد به پشكنین به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كه، پاشان توانرا به‌ڵكه‌ى تایبه‌ته به تاوانه‌كه بدۆزرێته‌وه”.
به‌پێى به‌یاننامه‌كه، “پاش به‌دواداچوون ده‌ركه‌وتووه‌ته كه چوار كرێكار به‌هه‌مان شێوه‌ى یه‌كترى كوژراون و ته‌رمه‌كانیان فرێدراوه”.
له‌باره‌ى ناسنامه‌ى كرێكاره كوژراوه‌كان، وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق ئاشكراى كردووه،”كرێكاره‌كان هه‌رچواریان هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى میسرین و له پرۆژه‌یه‌كى بیناسازیدا كاريان كردووە، پێشتر كونسوڵخانه‌ى میسر له‌سه‌ر دیارنه‌مانیان زانیارى پێشكه‌ش به پۆلیس كردووه”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، “تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى رووداوه‌كه هاوڕێى قوربانیه‌كانه‌وه و پاش ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه هه‌ڵاتووه بۆ به‌غدا، به‌ڵام پاش كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى پێویست توانراوه ده‌ستگیر بكرێت”.
وه‌زاره‌تى ناوخۆ له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاشكراى كردووه، “تۆمه‌تباره‌كه دانى به‌وه‌دا ناوه كه ئەو چوار کەسەی کوشتووە و تەرمی ئەوانی پارچەپارچە کردووە و لە ناوچە جیاجیاکانی ناوەندی شاری بەسرە حه‌شاری داون”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
19كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









