
ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكى رووسیا و كیم جۆن ئون، سه‌رۆكى كۆریاى باكوور | فۆتۆ: AFP
SNN
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ى حوزه‌یران، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكى رووسیا سه‌ردانى كۆریاى باكوور ده‌كات و له‌گه‌ڵ كیم جۆن ئون، سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته كۆده‌بێته‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ى پوتین به یه‌كه‌م سه‌ردانى ئه‌و سه‌رۆكه داده‌نرێت بۆ كۆریاى باكوور له 24 ساڵى رابردوودا. به‌پێى ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌سۆسیه‌تید پرێس، “هه‌ردوو سه‌رۆك له گفتوگۆكانیاندا باسى قوڵكردنه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى سیاسى و سه‌ربازیه‌كانیان ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌ترسیانه‌ى له ئه‌مریكاوه له‌سه‌ریان دروستده‌بێت”.
ئاژانسی هەواڵی ناوەندیی کۆریای باکوور له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى رووسیا بڵاویكرده‌وه، “پوتن رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە لەسەر بانگهێشتی کیم جۆن ئون سەردانی وڵاتەکەمان دەکات”، ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستیه‌ى كه له چه‌ند رۆژى رابردوودا كریملن (كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى رووسیا) سه‌ردانه‌كه‌یان پشتراستكردوه.
كۆبوونه‌وه‌ى پویتن و ئون له‌كاتێكدایه كه په‌یوه‌ندیه سه‌ربازیه‌كانى ئه‌و دوو وڵاته له گه‌شه‌ندان، به‌تایبه‌ت به ئاڵوگۆڕى چه‌ك له كۆریاى باكووره‌وه بۆ مۆسكۆ وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ شه‌ڕى رووسیا، له به‌رامبه‌ریشدا پێشكه‌شكردنى هاوكارى ئابوورى و ته‌كنه‌لۆژى به پیۆنگ یانگ له‌لایه‌ن رووسیاوه.
ساڵى رابردوو كیم جۆن ئوون سه‌ردانى ڕۆژهەڵاتی دووری رووسیای کرد و له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین كۆبوه‌وه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى له ساڵى 2019 ئه‌و دوو سه‌رۆكه چاویان به یه‌كترى كه‌وت.
پێشتر به‌رپرسانى ئه‌مریكا چه‌ندین جار كۆریاى باكووریان تۆمه‌تبار كردووه به‌وه‌ى كه به یارمه‌تیه سه‌ربازیه‌كانى بۆ رووسیا، هاوكاره له درێژكردنه‌وه‌ى شه‌ڕى رووسیا و ئۆكرانیا. له به‌رامبه‌ریشدا، كۆریاى باكوور تۆمه‌ته‌كانى ره‌تكردووه‌ته‌وه.
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
9كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
14كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









