واده‌ى ناردنى مووچه‌ى مانگى 5ى هێزه ئه‌منییه‌كان ئاشكرا بوو

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
هه‌فته‌ى داهاتوو به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ى مانگى ئایارى هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌خاته سه‌ر هه‌ژمارى بانكى حكومه‌تى هه‌رێم و ده‌ستبه دابه‌شكردنى مووچه‌كه‌یان دەکرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ى حوزه‌يران، به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم كه نه‌ى ویست ناوى ئاشكرا بكرێت به SNNى راگه‌یاند، “پێش جه‌ژن ئێمه لیستى مووچه‌ى مانگى ئایارى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌مان ره‌وانه‌ى به‌غدا كردووه به‌و شێوه‌یه‌ى كه ئه‌وان داوایان كردووه. ئه‌وانیش ده‌ستیان به وردبینى له لیسته‌كه‌دا كردووه، به‌ڵام وردبینیه‌كه كۆتایی نه‌هاتووه”.
وتیشى: “له‌دواى جه‌ژن وردبینیكردن له لیستى مووچه‌دا كۆتایی دێت، ناوه‌راستى هه‌فته‌ى داهاتوو، به‌غدا ده‌ستبه ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم له‌باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى پاره‌كه ده‌ستده‌كرێت به دابه‌شكردنى مووچه”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا، ئه‌گه‌ر هه‌یه گرفت بۆ مووچه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان دروستببێت له مانگه‌كانى داهاتوودا؟ سه‌رچاوه‌كه‌ى SNN وتى: “بۆ مانگەكانی داهاتوو پێناچێت هیچ گرفتێكی گەورە بێتە ئاراوە كە جارێكی دیكە ببێتە هۆكاری دواكەوتنی پاره‌ى مووچەى هێزه ئه‌منییه‌كان”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
4كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
53 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
53 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









