بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتووش مانگانە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی گەرەنتی كردووە

د. نەرمین مەعروف
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات لەسەر داواكاری فراكسیۆنی یەكێتی بڕگەیەك لە پرۆژەیاسای بودجە جێگیركراوە كە بووەتەهۆی ئەوەی دادگای فیدراڵی پشت بەست بەو بڕگەیە بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتووش حكومەتی عێراق ناچار بكات مانگانە مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان ڕەوانە بكات.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لەسەرداوای فراكسیۆنی یەكێتی بڕگەیەكمان لە پرۆژەیاسای بودجە جێگركرد لەپرۆژەیاسای بودجە كە لەدووخاڵ پێكدێت، خاڵی یەكەم ئەوەیە لەهەر بڕەپارەیەك كە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت ئەولەویەت بدرێت بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان، خاڵی دووەمیش بریتی بوو لە چەسپاندنی دادپەوەری لەدابەشكردنی بودجەی وەبەرهێنان، هەردوو بڕگەكەش لەخاڵی (8) ی بڕگەی (13)ی پرۆژەیاسای بودجە جێگیركراوە هاوكات بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیش بۆ یەكلاكردنەوەی گرفتی مووچە پشت بەست بەو دوو بڕگەیە.
ئاماژە بەوەشكرد، دادگای فیدراڵی بە پشت بەستن بەو بڕگەیەی پرۆژەیاسای بودجە سەرۆكوەزیرانی پابەند كردووە بەناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم كە بەدڵنیاییەوە پرۆژەیاسای بودجە بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتووش دەبێت، هاوكات لە ساڵی ڕابردوودا كە پشكی هەرێم كە جێگیر كراوە، لە %12.67 دیاریكراوە، بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتووش وەكوو خۆی دەمێنێتەوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، بڕیاری دادگای فیدراڵی حكوومەت پابەند دەكات، كە مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت، بەڵام بەمەرجێك دەبێت دابەشكردنی مووچە لە ڕێگەی بە بانكیكردنەوە بێت، هاوكات حكومەتی هەرێم دەبێت جگە لە پشكی خۆی، دەبێت بەشداری بكات لە داهاتەكانی حكوومەتی فیدراڵدا، بە داهاتی نەوتی و نا نەوتی، كە یەكێك لە پابەندییە نەوتییەكان ناردنە 400 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە كە دیاری كراوە، هاوكات هەرێمی كوردستان و پارێزگاكان پابەندكراون بە گێڕانەوەی داهاتە ناوخۆییەكان، بەڵام هەرێمی كوردستان بۆ مانگی شووباتی ئەمساڵ، بڕێك پارەی خستووەتە سەر ئەژماری حكومەتی فیدراڵی، ئەمەش سەرەتایەكە بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان پابەندییەكانی لە ناو بودجەدا جێبە جێ بكات.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








