توركیا هه‌ڕه‌شه‌ى بۆردومانكردنى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى ده‌كات

فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى | فۆتۆ: Anadolu Ajansı
SNN
میدیاى نیمچه فه‌رمى حكومه‌تى توركیا ئاشكرایده‌كات، توركیا به نیازه فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى به فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان بكاته ئامانج.
به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22ى حوزه‌یران، پێگه‌ى یه‌نى شه‌فه‌قى توركى، هه‌واڵێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، “ئه‌مریكا هه‌زاران چه‌كدارى سه‌ربه یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه)ى چه‌كدار كردووه و دوو سیستمى به‌رگریی ئاسمانیشى بۆ جێگیر كردوون له سوریا. هاوكات، له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانیه‌وه ئه‌و وڵاته هاوكارییه‌كانى ده‌گه‌یه‌نێته یه‌په‌گه”.
به‌پێى هه‌واڵى میدیاكه، “حكومه‌تى توركیا بێ هه‌ڵوێست نابێت به‌رامبه‌ر هاوكارییه‌كان و بڕیاریداوه له ئه‌گه‌رى بینینى ناردنى هاوكارى بۆ هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانيه‌وه فڕۆكه‌خانه به فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان ده‌كاته ئامانج”.
بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه له‌كاتێكدایه كه سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه حكومه‌تى توركیا درێژكردنه‌وه‌ى سزاكانى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگى تر تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ راگه‌یاند. هاوكات به‌رده‌وامه له بۆردومانكردنى ناوچه جیاوازه‌كانى پارێزگاى سلێمانى شانبه‌شانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى جیاواز له هه‌ولێر و دهۆك به بیانووى هه‌بوونى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان.
له‌باره‌ى سزاكانى توركیا بۆسه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى كه به‌شێكه له سیاسه‌تى ئه‌و وڵاته به‌رامبه‌ر پارێزگاكه، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى پێشتر رایگه‌یاندبوو، “چه‌ندین جار داوامان له توركیا كردووه ئاسمانى خۆى به‌ڕووى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانیدا بكاته‌وه”، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان ئه‌نجامێكى ئه‌وتۆیان نه‌بووه.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









