نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەكان

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات، ئەوەندەی بەدواداچوونمان كردووە هیچ گرفتێك نییە بۆ نە ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان بۆیە بەهەموو ئەگەرێك دەبێت لەم هەفتەیەدا و لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمی، مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەكان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە رەوانەبكرێت، هاوكات هەرسبەینێش دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەی وەزارەتەكانی حكومەتی عێراق.
سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بەSNNی راگەیاند: بەگوێرەی ئەو بەدواداچوونانەی ئێمە كردوومانە هیچ گرفتێك نییە لە بەردەم نەناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان بۆ مانگی پێنج، بەتایبەت لە دوای پەسەندكردنی هەمواری پرۆژە یاسای بودجە كێشەی مووچە نەماوە و پێشتر گرفتێك لە مووچەی هێزە ئەمنییەكان هەبوو كە حكومەتی عێراق داوای لیستی ناوی هێزە ئەمنییەكانی كردووە و لە هەرێمی كوردستانەوە لیستەكە رەوانەكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكانی ڕەوانەی بەغدا كرد، لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێری داراییەوە وردبینی تێدادەكرێت چاوەڕواندەكرێت لەگەڵ دەستپێكردنی دەوامی فەرمی دام و دەزگاكاندا دەست بە ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەكان بكرێت كە دەبێت لەم هەفتەیەدا ئەو پارەیە ڕەوانە بكرێت.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی لەكاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق ئەوەی بڵاوكردەوە كە لەسبەینێوە دەستدەكەن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شەشی وەزارەتەكانی سەر بەحكومەتی عێراقی.
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









