
SNN
بەرێوەبەرایەتی بەبازاڕکردنی گەشتیاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی پشووەکانی جەژنی قوربان 400 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردوە، ژمارەی گەشتیاران لە هەولێر 117 هەزار کەس بووە و لە سلێمانی 125 هەزار و لە هەڵەبجە 80 هەزار و 60 هەزار گەشتیاریش رویان لە پارێزگای دهۆک کردوە.
سیروان تۆفیق بەڕێوەبەری بەبازاڕکردنی گەشتیاری هەرێمی کوردستان بە رۆژنامەی (صباح)ی عێراقی راگەیاند، دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەت لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی ژمارەی گەشتیاران لەم سالدا بگەیەنێتە 10 ملیۆن کەس، ئەگەری هەیە تاوەکو ساڵی 2030 ساڵانە 20 ملیۆن گەشتیار رو لە هەرێمی کوردستان بکەن.
سیروان تۆفیق ئاماژەی بەوەشکردووە، هەماهەنگیان لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان بەردەوامە، چونکە پاراستنی ئاسایش ژمارەی گەشتیاران بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات، جگەلەوەش بۆ ئاسانی هاتوچۆی گەشتیاران دەستەی گەشتوگوزار پێویستی بە هاوکاری ئەو دەزگا ئەمنییانە دەبێت، پلانێکی هەشت ساڵییان بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی گەشتوگوزار هەیە لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، لە پێناو راکێشانی سەرنجی وەبەرهێنەران بۆ بنیادنانی ناوچەی گەشتیاری نوێ و راکێسانی هەزاران گەشتیار و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









