ئەمەریكا بڕی 15 ملیۆن دۆلار هاوكاری لیوا هاوبەشەكانیانی پێشمەرگەری بڕی

هێزەکانی پێشمەرگە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی ماوەی چەند ساڵێكە هێزەكانی هاوپەیمانان بەسەرۆكایەتی ئەمەریكا مانگانە بڕی 15 ملیۆن دۆلار هاوكاری هێزی لیواهاوبەشەكانیان دەكرد بۆ دابەشكردنی مووچە، بەڵام لەم مانگەوە ئەمەریكا كۆتایی بە پێدانی ئەو هاوكارییە هێناوە و مووچەی ئەو لیواهاوبەشانە لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە دابینبكرێت، بۆ ئەم مانگەش هاوكاری دەكرێن.
بەگوێرەی ئەوزانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، مانگانە دەبوو لەم كاتەدا هێزەكانی هاوپەیمانان بڕی 15 ملین دۆلار وەك هاوكاری بۆ دابەشكردنی مووچەی لیواهاوبەشكان بخاتە سەر حسابی وەزارەتی پێشمەرگەو لەڕێگەی وەزارەتی دارایی دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچە، بەڵام لەلایەن ئەمەریكاوە لەم مانگەوە ئەو بڕە هاوكارییە ڕاگیراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بیانووی ڕاگرتنی ئەو هاوكارییەی هێزەكانی هاوپەیمان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەمەریكا بە بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگەیان ڕاگەیاندووە، كە حكومەتی هەرێم و عێراق لەسەر بابەتی بودجەو مووچە گەیشتوونەتە ڕێككەوتن و پێویستە لەمەودوا مووچەی لیوا هاوبەشەكانیش لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە دابینبكرێت، بەڵام تائێستا نازاندرێت حكومەتی عێراقی بەوە ڕازی دەبێت یاخود دەبێتەوە كێشەیەكی دیكەی نێوان هەولێرو بەغدا.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بۆ مووچەی مانگی پێنجی لیوا هاوبەشەكان، وەك هاوكاری بڕی 432 هەزار دینار، دابەشدەكرێت بەسەر هەر پێشمەرگەیەكی ئەو لیوایانەدا بەڵام ئەوە وەك هاوكارییە و ناچێتە چوارچێوەی مووچەكانیان و لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنجی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەو هاوكارییەش بەسەر لیواهاوبەشكان دابەشدەكرێت تائەوكاتەی گرفتی مووچەكانیان چارەسەر دەكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









