ساڵانە بە بەهای زیاد لە 150 ملیۆن دۆلار ئامێری كارەبایی فێنككەرەوە هاوردەی هەرێم دەكرێن

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات، ساڵانە بە تێكڕا لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین بە هەزاران ئامێری فێككەرەوە لە موبەریدە و سپلێت و جۆرەكانی دیكەی فێننكەرەوە كە بەوزەی كارەبا كاردەكەن هاوردەی بازاڕەكانی هەرێم دەكرێن كە بەهاكەیان دەگاتە سەروو 150 ملیۆن دۆلار، زۆرینەشیان لەوڵاتی چینەوە هاوردە دەكرێن.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: ساڵانە لە هەردوو وەزری هاوین و زستاندا هەزاران ئامێری كارەبایی تایبەت بەو دوو وەرزە لەدەرەوە هاوردەی بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان دەكرێن بەتایبەت لەوەرزی هاویندا ئامێری فێنككەرەوە لە موبەریدە و پانكە و سپلێت و جۆرەكانی دیكەی ئامێرەكانی فێنككەرەوە كە بەوزەی كارەبا كاردەكەن هاوردە دەكرێن كە بەهای سالانەی ئەو ئامێرانە دەگاتە سەروو 150 ملیۆن دۆلار.
ئاماژەی بەوەشكرد، جۆری ئەو ئامێرانەی كە تایبەتن بە فێنككەرەوە زۆرینەیان لەوڵاتانی چین و توركیا و ئێرانەوە هاوردە دەكرێن، هاوكات لەڕووی كوالیتیەوە لە ئامێرێكەوە بۆ ئامێرێكی دیكە و لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی دیكە گۆڕانكاری تێدا دەكرێت، بەڵام بەگشتی ئەو ئامێرانەی كە لەوەرزی هاوین بەكار دەهێندرێن بۆ فێنككردنەوە بۆماوەی كەمتر لە پێنج ساڵ كاردەكەن و دواتر لەكاردەكەون.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، زۆرینەی ئەو ئامێرانەی كە هاوردە دەكرێن لە %80 یان لەلایەن هاووڵاتیانەوە لە ماڵەكانی خۆیان بەكار دەهێندرێن و بەشكەی دیكەشیان لە دامەزراوە حكومی و تایبەتییەكان، دوكان و بازاڕ و شوێنەكانی دیكە بەكاردەهێندرێن كە پێویستیان بە بڕێكی زۆر لە وزەی كارەبا هەیە.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









