شارەزایەکی کەشناسی بۆ SNN: گەرمای مانگی حەوت تاقەتپڕوکێن دەبێت

SNN
شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و لە هەندێک ناوچەش تاوەباران دەبێت، سەبارەت بە کەشی مانگی حەوت دەڵێت “گەرماکەی مانگی حەوت لە نیوەی مانگدا زیاتر بەرزدەبێتەوە و تاقەتپڕوکێن دەبێت”.
محەمەد کەمال، شارەزای کەشناسی لە لێدوانێکدا بە SNNی راگەیاند، بۆماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه گه‌رمایه‌كی تاقه‌ت پروكێن هه‌رێمی كوردستانی گرتوه‌ته‌وه و ئەمڕۆ دووشه‌ممه پله‌كانی گه‌رما زیاتر نزم ده‌بێته‌وه به تێكرا 4 پله نزمدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ دوانیوەڕۆ هه‌ندێك هه‌ور له باكوری كوردستانه‌وه داخلی ناوچه شاخاویه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، له سۆران و باڵه‌كایه‌تی و ناوچه شاخاوییه‌كانی پارێزگای دهۆك و سنوری ناوچه شاخاویه‌كانی ئیداره‌ی راپه‌رین ئه‌گه‌ری هه‌ندێك تاوه‌باران و هه‌وره بروسكه‌ی توند هه‌یه تا دوانیوه‌رۆ و پاشان كۆتای پێدێت و خێرای با 20 بۆ 25 کیلۆمەترچالاكی ده‌بێت.
دەڵێت “ئه‌م دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمایه تا رۆژی چوارشه‌ممه به‌رده‌وام دەبێت، پاشان رۆژانه به قۆناغ پله‌كانی گه‌رما ده‌ست به‌به‌رزبوون ده‌كات”
لەبارەی پلەکانی گەرمای مانگی حەوت و مانگەکانی دواییەوە، محەمەد کەمال روونیکردووەتەوە، بۆ هاوینی ئەمساڵ پێموایە تا 10ی7 “مانگی تەمموز” هه‌ڵكشان و داكشان له‌پله‌كانی گه‌رما روبدات واتا وه‌ك ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو، بەڵام لە 15ی 7 به‌دواوه ئیدی كاریگه‌ری گه‌رما خه‌ماسینیه‌كان زیاترده‌بن و پله‌ی گه‌رما زیاتر هه‌ڵده‌كشێت.
ئاشکرایکردووە، گه‌رمای تاقه‌ت پڕوكێن ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان تا سه‌ره‌تاكانی مانگی 9 بەردەوامی دەبێت و دواتر ناوبه‌ناو گه‌رمای توند ده‌گاته كوردستان و له 21ی 9 ئیدی گه‌رماكان تاراده‌یه‌ك ئاسایی ده‌بنه‌وه.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
15كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
17كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









