“بەلایەنی كەم پێویستمان بە چوار مانگ دەبێت بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن”

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات وەڵامنەدانەوەی سەرۆكی هەرێم بە پێشنیارەكەی ئێمە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 5/9 و هەروەها دیارینەكردنی ڕۆژی هەڵبژاردن كاریگەری خراپ دەكات لە ڕاپەڕاندنی ئیشوكارەكانمان، چونكە بەلایەنی كەم پێویستمان بە سێ تا چوار مانگ دەبێت بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن لەدوای دیاریكردنی وادەكەی لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە، لەكاتێكدا تەمەنی كۆمیسیۆن دیاركراوە.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئەمڕۆ لەلایەن سەرۆكایەتی هەرێم وەڵامی پێشنیارەكەمان نەدراوەتەوە كە پێشنیارمان كردبوو ڕۆژی 5/9 پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، هاوكات تا ئەمڕۆش لەلایەن سەرۆكایەتی هەرێمەوە هیچ وادەیەكی نوێ دیارینەكراوە ئەمەش كاریگەری خراپی كردووەتە سەر ئیشوكارەكانمان بەجۆرێك زۆرێك لەكارەكانمان راگرتووە تائەوكاتەی وادەیەكی نوێ دیاریدەكرێت بۆ رۆژی هەڵبژاردن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە كۆمیسیۆن بەلایەنی كەم پێویتمان بە سێ تا چوار مانگ هەیە لەدوای دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردن بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەكە، چونكە بەلایەنی كەم مانگێكان دەوێت تا ئەوكاتەی ئەنجامەكان ڕادەگەیەنین و هەروەها تانەكان یەكلایی دەكەینەوە، بۆیە بەدڵنیاییەوە ئێستا ناتوانین بڵێین لە 5/9 دەتوانین هەڵبژاردن بەڕێوەببەین.
وتەبێژەكەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، كۆمیسیۆن لەسەر بنەمای دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردن كارەكانی دیاری دەكات، لەكاتێكدا تەمەنی ئەم كۆمیسیۆنەی كە ڕاسپێدراوە بۆ سەرپەرشتیكردنی پرۆسەی هەڵبژاردن دیاریكراوە و هەر رۆژێك دواكەوتن كاریگەری دەكاتە سەر كارەكانی كۆمیسیۆن، بۆیە چاوەڕێی سەرۆكایەتی هەرێم دەكەین مەرسووم بۆ دیاریكردنی وادەی نوێی هەڵبژاردن دەربكات.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
19كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









