وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كێشه بۆ هاووڵاتیانى سلێمانى دروستده‌كات

سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستیى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
نه‌خۆشخانه‌كانى سلێمانى كێشه‌ى كه‌مى كارمه‌ندى ته‌ندروستیان هه‌یه بۆ به‌شى چاودێرى چڕ، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى شاره‌كه‌ش ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر كارمه‌ندمان بۆ دابمه‌زرێنن رێگه ناده‌ین نه‌خۆش بچێته نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان.
د.هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ى حوزه‌یران، بە SNNی راگەیاند، “لەڕووی ئامێری پزیشكی و بینای نەخۆشخانەكان لە سنووری ناوەندی پارێزگای سلێمانی تاڕادەیەكی زۆر گرفتمان كەمە، بەڵام ئەوەی بووەتە گرفت لەبەردەمماندا كەمی ژمارەی پزیشك و كارمەندی تەندروستییە، چونكە ساڵانێكی زۆرە پزیشك و كارمەندمان بۆ دامەزراوە و زۆرێك لە ناوەندە تەندروستییەكانیش لەلایەن كەسانی خۆبەخشەوە بەڕێوەدەبرێن”.
چاودێرى چڕ یه‌كێكه له‌و به‌شانه‌ى كه له ئێستادا له نه‌خۆشخانه گشتیه‌كانى سلێمانى لاوازه و هاووڵاتیان ناچارن به‌هۆیه‌وه نه‌خۆشه‌كانیان ببنه نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان و بڕێكى زۆر پاره بده‌ن، له‌باره‌ى ئه‌و كێشه‌یه‌وه د.هێرش سەید سەلیم، وتى: “رۆژانە لە نەخۆشخانە تایبه‌ته‌كان بەلایەنی كەم 40 نەخۆش لە چاودێری چڕ دەخەوێندرێن، لەكاتێكدا ئێمە خۆمان 120 بێدی چاودێری چڕمان هەیە، بەڵام تەنها 20 بێدیان لەكاردان و كارمەند و پزیشكیان بۆ دابینكراوە. به‌هۆى ئه‌م بابه‌ته‌وه 100 بێدمان بێ پزیشك و كارمەندە ماونه‌ته‌وه”
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ته‌ندروستى سلێمانى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، “ئەگەر حكومەت پزیشك و كارمەندمان بۆ دابمەزرێنێت ناهیڵین هیچ نەخۆشێك لە نەخۆشخانە تایبه‌ته‌كان بخەوێندرێت لە ژووری چاودێری چڕ”.
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، “ئەگەر حكومەت بەفەرمی كارمەند و پزیشكمان بۆ دانەمەزرێنێت ئێمە ناتوانین ژووری چاودێری چڕ بدەین بە دەست كارمەندی خۆبەخشەوە بۆ ئەوەی سەرپەرشتی بكات، كە بۆ هەر یه‌كه‌یه‌كى چاودرێیەكی چڕ پێویستمان بە زیاتر لە 100 كارمەند دەبێت بە پزیشك و كارمەندی تەندروستیەوە، ئەوەش ژمارەیەكی زۆرە و حكومەت نایەتە ژێرباری دامەزراندنی ئەو پزیشك و كارمەندانەوە كە پێویستن بۆ چاودێری چڕی نەخۆش”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
4كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
52 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
52 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









