رێژه‌ى كاندیدى بێ بڕوانامه له‌ناو لستى حزبه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان

به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن له عێراق | فۆتۆ: AP
SNN – عەلی حەمە سەعید
كاندید كردنى كه‌سانى بێ بڕوانامه بۆ بوون به ئه‌ندام له خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ى كه له ئێستادا بووه‌ته جێگه‌ى باس، سه‌رۆكى ئینستیتیوتى په‌ى بۆ چاودێرى كاره‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت: نزیكه‌ى 50%ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كاندید كراون له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه بێ بڕوانامه‌ن و ته‌نیا تواناى خوێندنه‌وه و نووسینیان هه‌یه.
سەروەر عەبدولڕەحمان، سەرۆكی ئینسیتوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ى حوزه‌یران، بە SNNی راگەیاند، “بەگوێرەی ئەو لیستەی كە پێماندراوە تایبه‌ت به كاندیدى حزب و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كان به‌شێكى زۆریان كه‌سانێكیان كاندید كردووه كه خاوه‌نى بڕوانامه نین”.
به‌پێى داتاكانى ئینستیتیوتى په‌ى، رێژه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ن
یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان لەكۆی 181 كاندید، 11یان دكتۆرایان هه‌یه، 21یان ماجستێریان هه‌یه، 69یان خاوه‌نى بڕوانامه‌ى بەكالۆریۆسن، 21یان دیبلۆمیان هه‌یه و نۆیان بڕوانامه‌ى ئاماده‌ییان هه‌یه و 50یان ته‌نیا تواناى خوێندنه‌وه و نووسینیان هه‌یه.
نەوەی نوێ لەكۆی 87 كاندید 3یان ماجستێریان هه‌یه، 29یان بەكالۆریۆسیان هه‌یه، 12یان خاوه‌نى بڕوانامه‌ى دبلۆمن، 43یان تەنیا دەتوانن بنووسن و بخوێننەوە.
یەكگرتووی ئیسلامی لە كۆی 60 كاندید 3یان خاوه‌نى بڕوانامه‌ى دكتۆرا، 3یان ماجستێریان هه‌یه، 19یان خاوه‌نى بەكالۆریۆسن، 4یان دیبلۆمیان هه‌یه، 31یان ته‌نیا تواناى خوێندنه‌وه و نووسینیان هه‌یه.
كۆمەڵی دادگەری لەكۆی 58 كاندید یەك كاندیدیان دكتۆرا هه‌یه، سیانیان ماجستێریان هه‌یه، 23یان بەكالۆریۆس، شەشیان خاوه‌نى بڕوانامه‌ى دیبلۆمن، 25یان تەنیا دەنوسن و دەخوێننەوە.
حزبی بەرەی گەل، لەكۆی 103 كاندید دوانیان دكتۆرایان هه‌یه، 4یان ماجستێر، 37 بەكالۆریۆس،12 دیبلۆم، پێنجیان خاوه‌نى بڕوانامه‌ى ئاماده‌ین و 43یان بڕوانامه‌یان نیه.
رەوتی هەڵوێستی نشتیمانی، لەكۆی 63 كاندید 3 دكتۆرا، 12 ماجستێر، 29 بەكالۆریۆس 8 دیبلۆم، 11یان بڕوانامه‌یان نییه و ته‌نیا ده‌توانن بنووسن و بخوێننه‌وه.
هاوپەیمانی نشتیمانی، لەكۆی 46 كاندید 3 بەكالۆریۆس، یه‌ك دبلۆم، 42یان بێ بڕوانامه‌ن.
هاوپەیمانی هەرێمی كوردستان، لەكۆی 83 كاندید 5یان بەكالۆریۆس سێ دیبلۆم، 72 یان بێ بڕوانامه‌ن.
بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی لەكۆی 13 كاندید دوو بەكالۆریۆس، 11یان بڕوانامه‌یان نییه.
لیستی سەردەم، لەكۆی 39 كاندید یه‌ك ماجستێر، شه‌ش بەكالۆریۆس، دوو دیبلۆم، 30یان بێ بڕوانامه‌ن.
بەرەی توركمانی لەكۆی 21 كاندید، دوو بەكالۆریۆس، یه‌ك دیبلۆم، 18یان بێ بڕوانامه‌ن.
كاندیده سەربەخۆكان لەكۆی 62 كاندید 3 دكتۆرا، 16 بەكالۆریۆس، سێ دیبلۆم، 40یان ته‌نیا تواناى خوێندنه‌وه و نووسینیان هه‌یه و بڕوانامه‌یان نیه.
سەرۆكی ئینسیتوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى بۆچى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى تێدا نییه؟ وتى: “كاندیده‌كانى پارتی دیموكراتی كوردستانی تێدا نییە چونكه ئەو لیستەی لەلایەن كۆمیسیۆنەوە پێمان دراوە ئەو كاندیدانه‌یه كە بڕیاربوو بۆ هەڵبژاردنی10ى حوزه‌یران، بەشداری هەڵبژاردن بكەن، تا ئەوكاتەش پارتی دیموكراتی كوردستان نه ناوى خۆی و نه كاندیدیه‌كانى تۆمار نه‌كردووه”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









