خوشكێكى سه‌رۆكى حه‌ما*س و 8 كه‌س له خزم و كه‌سوكارى كوژران

ئیسماعیل هه‌نیه، سه‌رۆكى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس | فۆتۆ: AP
SNN
به‌هۆى بۆردومانه‌كانى ئیسرائیله‌وه له غه‌ززه 13 كه‌س كوژرن كه نۆیان كه‌سوكارى سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سیاسى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسن.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ى حوزه‌یران، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانى ئیسرائیل بۆردومانى خۆرئاواى كه‌رتى غه‌زه‌یان كرد، به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى غه‌ززه، “بۆردومانه‌كه خێوتگه‌یه‌كى كردووه‌ته ئامانج، له ئه‌نجامدا 13 كه‌س كوژراون كه نۆیان كه‌سوكارى ئیسماعیل هه‌نیه، سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سیاسى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسن. له‌نێویشیاندا خوشكێكى ئه‌و به‌رپرسه‌ى حه‌ماس هه‌یه”.
كوژرانى به‌شێك له كه‌سوكارى ئیسماعیل هه‌نیه له‌دواى ئه‌وه دێت، كه رۆژى 10ى نیسانى ئه‌مساڵ هه‌نیه له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى جه‌زیره‌ى قه‌ته‌رى وتى: “سێ له كوڕه‌كانى به‌ناوه‌كانى حازم و ئه‌میر و محه‌مه‌د به‌هۆى بۆردومانه‌كانى ئیسرائیله‌وه كوژراون”.
هاوكات ئاژانسى هه‌واڵى شیهاب ئاشكراى كرد، “هه‌مان رۆژ به‌هۆى بۆردومانى سوپاى ئیسرائیله‌وه سێ نه‌وه‌ى هه‌نیه كوژراون”.
له‌دواى ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى حه‌ماس و ئیسرائیل له 7ى تشرینى یه‌كه‌مى 2023، 37 هه‌زار و 626 كه‌س كوژراون، 86 هه‌زار و 98 كه‌سى تر بریندار بوون. ئه‌مه سه‌ره‌ڕى بێسه‌روشوێنبوونى چه‌ندانى تر و به‌جێمانى چه‌ندین كه‌سى تر له‌ژێر دار و په‌ردووى بینا رووخاوه‌كاندا.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
19كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









