
سهردانیكردنى زیندانیان له چاكسازى گهورانى ههولێر | فۆتۆ: SNN
SNN
نووسینگهى راگهیاندنى سهرۆككۆمارى عێراق ئاشكراى كرد، لەژێر رێنمایی راستەوخۆی بەڕێز سەرۆكکۆمارى عێراقدا لیژنەیەک پێکهێنرا و كارهكانى لیژنهكه بووه هۆكارى ئازادكردنى 12 ههزار زیندانى.
له بهیاننامهیهكدا كه بهرهبهیانى ئهمڕۆ سێشهممه 25ى حوزهیران، لهلایهن نووسینگهى سهرۆككۆمارى عێراق بڵاوكراوهتهوه هاتووه، “به فهرمانى سهرۆككۆمارى عێراق و لهژێر چاودێرى سهرۆكوهزیرانى عێراقدا لیژنهیهك پێكهێنرا بۆ بهدواداچوون بۆ دۆسیهى چهندان زیندانى، له ئهنجامدا کارەکانی لیژنهكه بووە هۆی ئازادکردنی زیاتر لە 12 ههزار راگیراو، کە ماوەی سزاکانیان تەواوبوو یاخود لەلایەن دادگای تێهەڵچونەوەوە، هەڵوەشابونەوە”.
دهقى بهیاننامهكه
بەمەبەستی دڵنیابون لە جێبەجێکردنی پێوەرەکانی مافی مرۆڤ لە ناوەندەکانی گرتن و دەستبەسەرکردن و بە ئامانجی خێراکردنی تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ راگیراوان و جێبەجێکردنی پێوەرەکانی دادپەروەری و بەدواداچوون بۆ دۆسیەکانی تۆمەتباران و دوای وەرگرتنی چەندین سکاڵا، سەرۆکایەتی کۆمار لە ژێر رێنمایی راستەوخۆی بەڕێز سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید، لیژنەیەکی پێکهێنا، کە نوێنەرانی سەرۆکایەتی کۆمار و وەزارەتەکانی ناوخۆ و داد و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و راوێژکارێتی ئاسایشی نەتەوەیی لەخۆدەگرێت.
لیژنەی پەیوەندیدار چەندین کۆبونەوەی ئەنجامدا و کارەکانی بوەهۆی ئازادکردنی زیاتر لە (12000) دوانزدە هەزار دەستگیرکراو و راگیراو، کە ماوەی سزاکانیان تەواوببو یاخود لەلایەن دادگای تێهەڵچونەوەوە، هەڵوەشابونەوە.
هەر لەم بارەیەوە سەرۆکایەتی کۆمار پەرۆشی هەمیشەیی بەڕێز سەرۆك کۆمار بۆ درێژەدان بە کارکردن لەم بوارەدا دوپاتدەکاتەوە و هەوڵەکانی بەردەوامدەبێت بۆ چەسپاندنی بنەماکانی یاسا و مسۆگەرکردنی جێبەجێکردنی بەشێوەیەکی راست و دروست، کە گرەنتی دەبێت بۆ بەدیهێنانی ژیانێکی شکۆمەندانە بۆ رۆڵەکانی گەل لە سەرتاسەری عێراقدا بەبێ هیچ پشتگوێخستنێك یاخود جیاکارییەك.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









