دامه‌زرێنه‌ى ویكیلیكس ئازادكرا و ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌كه‌ى خۆى

دامه‌زرێنه‌ى ویكیلیكس له‌كاتى ئازادكرنى و گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ئوستورالیا | فۆتۆ: فۆتۆ: X
SNN
دامه‌زرێنه‌رى پێگه‌ى ویكیلیكس دواى پێنج ساڵ زیندانى ئازادكرا .
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ى حوزه‌یران، میدیاكانى به‌ریتانیا بڵاویانكرده‌وه، “دواى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كراوه، جولیان ئه‌سانج، دامه‌زرێنه‌رى پێگه‌ى ویكلیكس ئازاد كرد و گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌كه‌ى خۆى له ئوستورالیا”.
جولیان دامه‌زرێنه‌ى پێگه‌ى ویكلیكسه، تۆمه‌تبار كرابوو به بڵاوكردنه‌وه‌ى چه‌ندین به‌ڵگه‌ى په‌یوه‌ست به ئاسایشى نیشتمانى ئه‌مریكا له‌لایه‌ن دادگاى ئه‌مریكاوه. پێگه‌كه‌ى به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر ئۆپراسیۆنه هه‌واڵگریه‌كان و نهێنیه‌كانى په‌یوه‌ست به ئاسایشى نیشتمانى ئه‌مریكا و چه‌ندین وڵات و به‌رپرسى تر‌ى جیهان تێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئهسانجى ته‌مه‌ن 52 ساڵ، به‌ره‌به‌یانى رۆژى دووشه‌ممه له زیندانى بێڵمارش له به‌ریتانیا ئازادكرا پاش به‌سه‌ربردنى 1901 رۆژ له‌و زیندانه، دواتر له رێوشوێنى ئه‌منى تونندا برا بۆ فڕۆكه‌خانه.
داواکارانی گشتی ئەمریکا سەرەتا ویستیان دامەزرێنەری ویکیلیکس بە 18 تۆمەت دادگایی بکەن، لەوانەش بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامەی نهێنی سەربازی ئەمریکا و پەیامی دیپلۆماسی پەیوەست بە شەڕەکانی ئەفغانستان و عێراق.
کۆمپانیای ویکیلیکس لە ساڵی 2006 لەلایەن جولیان ئاسانجەوە دامەزراوە. به‌پێى زانیارییه‌كانى خۆیان، “زیاتر لە 10 ملیۆن بەڵگەنامەیان بڵاوکردەوە” له‌باره‌ى بابه‌تى جۆراوجۆرى هه‌واڵگرى و تاوانكارى كه به‌شێكى زۆریان ئه‌مریكا تێیاندا تۆمه‌تباره.
یه‌كێك له به‌ڵگه‌نامه‌كانى كه زۆر ده‌نگیداوه‌ته‌وه ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی كه له ساڵى 2010دا بڵاویكرده‌وه و تێیدا، “کۆپتەرێکی ئەپاچی سەربازی ئەمریکای له ساڵی2007، 12 هاوڵاتی مەدەنی عێراقی كه له‌نێویاندا دوو رۆژنامه‌نووسى ئاژانسى هه‌واڵى ڕۆیتەرز هه‌یه لە بەغدا ده‌كوژن”.
Julian Assange boards flight at London Stansted Airport at 5PM (BST) Monday June 24th. This is for everyone who worked for his freedom: thank you.#FreedJulianAssange pic.twitter.com/Pqp5pBAhSQ
— WikiLeaks (@wikileaks) June 25, 2024
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
21كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









