دەستەی راوێژکاری ئیداری کەرکوک بە بڕیاری سودانی هەڵوەشایەوە

SNN
دوای ناڕەزایی لە کارەکانی دەستەی راوێژکاری ئیدارەی کەرکوک کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەڕێی نوێنەرەکانیەوە لە کەرکوک هەمووکات دژی کارە نایاساییەکانیان وەستاوەتەوە، بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستەکە هەڵوەشێندرایەوە.
سەباح شێخ حەبیب ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی راگەیاند، جگە لە لەسەر کارلادان و هەڵوەشاندنەوەی دەستەکە، سەرۆکوەزیرانی عیراق بڕیاریداوە پێداچوونەوە بە کار و بڕیارەکانی شەش ساڵی رابردووی دەستەکەدا بکات کە تەنها لەلایەن پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوکەوە پشتیوانییان دەکرا.
ئاماژە بەوەکراوە، لەسەر داوای وەزیری پلاندانی عێراق و بەپشتبەستن بە مادەی 34ی یاسای پارێزگاکان، مانگی رابردوو حکومەتی عێراق لیژنەیەکی تایبەتی سەبارەت بە دەستەی راوێژکاری ئێدارەی کەرکوک پێکهێنا و لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لیژنەکە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی دەستەکەی دا.
ئەحمەد فاتیح، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی وتووە، “ئەو دەستەیە چەندین کاری نایاسایی دژ بە کوردیان لە کەرکوک ئەنجامداوە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش لەڕێی نوێنەرەکانیەوە بەردەوام لە دژیان وەستاوەتەوە و چەند جارێکیش سکاڵای لەسەر دەستەکە تۆمارکردووە”.
نووسراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران سێ بڕیاری لەخۆگرتووە، کە خۆی لە هەڵوەشاندنەوەی دەستەکە و پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر بڕیار و ئیمزاکانی دەستەکە و دوورخستنەوەی سەرۆکی دەستەکەیە لە کاروباری دەوڵەت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









