نوێنهرى حكومهتى ههرێم له ئیتاڵیا باسى گهڕاندنهوهى تهرمى كۆچبهرهكان دهكات

ڕێزان حەمەساڵح، نوێنهرى حكومهتى ههرێمى كوردستان له ئیتاڵیا | فۆتۆ: Kurdistan24
SNN
نوێنهرى حكومهتى ههرێمى كوردستان له ئیتاڵیا رایدهگهیهنێت، هاتنی هاووڵاتیان بۆ ئەوروپا جێی گومانە کە ئەو کەسانە بۆچی دێنە دەرەوە، دهشڵێت: “ئهركى حكومهتى ههرێم نییه تهرمى كۆچبهره نقومبووهكان بهێنێتهوه”.
ڕێزان حەمەساڵح، نوێنهرى حكومهتى ههرێمى كوردستان ئیتاڵیا له نوێترین چاوپێكهوتنى رۆژنامهوانیدا لهگهڵ دهنگى ئهمریكا رایگهیاندووه، “کارەساتی نقومبوونی بەلەمەکەی سنووری ئاوەکانی ئیتاڵیا راستە یەکەمجار نییە، بەڵام هیوادارین ببێتە دواین کارەسات خەڵکی ئێمە وانەی لێوەربگرێت، چونکە ئەوەی بەسەر کۆچبەراندا دێت بە تەنها ئەوە نیە کە لەناو دەریاکاندا دێت، بەڵکو جاری واهەیە کۆچبەران بە سەلامەتی دەردەچن، بەڵام کارەساتی گەورەترییان لە دوای ئەوە بەسەر دێت هەروەوک ئەوەی لە ساڵی 2022 شەمەندەفەرێکی خێرا لەسەر سنوری ئیتاڵیا و فەرەنسا دای لە دوو گەنج تەنانەت بەجۆرێک لێی دابون نەتوانرا تەرمەکانیان بناسرێنەوە و لێکجیابکرێنەوە، هیوادارم خەڵکی ئێمە گوێ لە کەناڵە فەرمی و ڕاوێژکارەکان بگرن نەک خەڵکی قاچاخچی، خێزانێک پێی وتم پێنج دەفتەر دۆلارمان داوە بۆ گەیشتن بە ئەوروپا، لێم پرسین باشە پێنج دەفتەرتان لە کوردستان بۆ نەخستە کار و مامەڵە زۆر لە ئەوروپا زیاترتان دەستدەکەوت، ئێستا وا نیوەتان مردون لەو ڕێگایە”.
لهبارهى دۆخى هاووڵاتیانى ههرێمى كوردستان، نوێنهرى حكومهتى ههرێمى كوردستان له ئیتالیا ئهوهشى خستووهتهڕوو، “بەڕاستی خاڵکانێکی زۆر هاتونەتە دەرەوە خەڵکانێکی زۆر سەرگەردان بوون، ئێستا هاتنی ئەو خەڵکانە بۆ ئەوروپا جێی گومانە کە ئەو کەسانە بۆچی دێنە دەرەوە! چونکە ئێستا هەموو ئەو وڵاتانە کونسڵخانە و نوێنەرایەتییان لە هەرێم هەیە، چۆن ئێمە دۆخی ئەم وڵاتە دەگەیهنینەوە بە وڵاتی خۆمان، ئەوانیش بەوجۆرەن دۆخی هەرێمی کوردستان دەگێڕنەوە بۆ وڵاتانی خۆیان،دەڵێن: هەرێمی کوردستان هەرێمێکی ئازادە، زۆر زۆر زۆر سەقامگیرە”.
وتيشى: “ئەو وڵاتانەی ئەوروپا سەیری ئێمە وەکو هەرێمی کوردستان دەکەن وەکو یەکێک لە وڵاتە هەرە دەوڵەمەند و باشەکان، ڕاستە چەندین قەیران هەبوون، قەیرانی شەڕی داعش، نەهاتنی بودجە، بەڵام ئەو قەیرانانە تێپەڕێنراون و دۆخی ئەو پێنج-شەش ملیۆنەی کە لە کوردستانی عێراقدا دەژین، هی ئەوە نیە کە وەزعێکی خراپ بێت، بە ڕەچاوکردنی دۆخی ئەوروپا دۆخی ئێمە لە هەرێمی کوردستان زۆر زۆر باشترە، من بینیومە چی بۆ وڵاتی خۆیان دەنووسن ئەو کونسوڵ و نوێنەرانە، یەکێک لەوانە بۆ وڵاتەکەی خۆی نوسیبوو، هێندەی ئۆتۆمبێلی سەد هەزار دۆلاری لە شەقامەکانی هەرێمی کوردستان دەسوڕێتەوە بە هەموو ئیتاڵیا کە 80 بۆ 90 ملیۆن کەسە ئەوەندە ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە گرانبەهایانەی تێدانیە، یانی بەراوردەکە زۆر زەقە کە دەیکەن، بەڵام ناهەقیشییان نییە و هیچ لەخۆیانەوە ناڵێن، یان ئەوەی کوڕێکمان ژن دەهێنێ چەند ئاڵتونی بۆ دەکەین و چ ئاهەنگێکی بۆ دەکەین، ئەو کونسوڵ و نوێنەرانە ئەوانەیان هەمووی وتووە بە وڵاتانی خۆیان”.
نوێنهرى حكومهتى ههرێمى كوردستان له ئیتاڵیا دهشڵێت: “حەقە بەغدا ئەم شاتانە ڕەچاو بکات کە بۆچی لە هەرێمی کوردستانەوە، ئەم خەڵکە دەستەدەستە دێنەدەرەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا، لەکاتێکدا خودی عێراقییەکان بەسەدان پاسی سەد کەسی رۆژانە بۆ گەشتکردن روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن”.
لهبارهى هێنانى تهرمهكانهوه، ڕێزان حەمەساڵح ئهوهشى خستووهتهڕوو، “حکومەتی هەرێم هەر بەهێنانەوەی تەرمەکان نەوەستاوە، بەڵکو پێداگری ئێمە لەسەر چارەنوسی ئەو کۆچبەرانە دۆزینەوەی تەرمەکانی خێراتر کرد بۆ نمونە یەکەم ڕۆژ، چوار تەرم دۆزرابوونەوە، دوای ئەوە لە هیچ شوێنێکی دنیادا نەبووە هیچ سەفارەت و کونسوڵیەتێک تەرم ببێتەوە لەکاتێکدا ئەو کۆچبەرانە ناڵێم هەڵهاتون، بەڵام لەدەست ئەو دۆخە ناڕازیبوون، بەڵام جارێکی تر حکومەتی هەرێم باوەشییان بۆ دەگرێتەوە ئەو کولفەیەی خستۆتە سەر ئەستۆی خۆی”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









