وەزارەتی تەندروستی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەبارەی دیاردەی لەباربردن و فڕێدانی کۆرپەلە لە هەولێر پێکدەهێنێت

SNN
ئەمڕۆ سێشەممە 25ـی حوزەیران وەزارەتی تەندروستیی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاماژە بەوەدەکات: بۆ بەدواداچوونی ڕاستی و دروستی و هۆکار و ئاستی کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی لە دیاردەی لەبارچوونی کۆرپە و هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ پاشماوەی لەبارچوون تایبەت بە هەواڵ و بڵاوبوونەوەی پارچە ڤیدیۆیەک لە سۆشیاڵ میدیا، بڕیاردرا بە پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە.
وەزارەتی تەندروستی ئەوە رووندەکاتەوە: پێکهێنانی لێژنەی لێکۆڵینەوەکە بە هاوبەشی لەگەڵ سەرۆکایەتی داواکاری گشتی دەبێت بۆ گەیشتن بە دەرەنجام و دەستنیشانکردنی سەرپێچیکاران و وەرگرتنی ڕێککاری یاسایی و ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی لەدەرەنجامەکان.
لە ماوەی ڕابردوو لە چەند پەیجێکی سۆشیال میدیا باس لەوە دەکرا، لە یەکێک لە گۆڕستانەکانی هەولێر کۆرپەی لەبارچوو دەنێژرێت کە گومانی ئەو هاووڵاتییانەی باسیان کردووە، ژمارەکە ئاسایی نییە و بۆ دەرکەوتنی ڕاستییەکانیش، وەزارەتی تەندروستی دەستی بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کردووە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









