پێشبینییەکارێکی کەشوهەوا مەترسیەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بۆ سەر عێراق و هەرێم ئاشکرا دەکات

0
954

SNN

شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری کەشناسی نوێترین پێشبینییەکانی خۆی لەبارەی مەترسییەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا لەسەر عێراق و هەرێم ئاشکرا دەکات و دەڵێت ناوچەکەی ئێمە پشکی شێری بەردەکەوێت لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و گۆڕانکاری کەشوهەوا.

شاڵاو هیدایەت دەڵێت:
مەترسیەکانی گۆڕانی کەشو هەوا بۆ سەرعێراق و هەرێم چین ؟
ئەی چارەسەر چیه و چۆن بەرەنگاری ئەم گۆڕانکاریانە بینەوە ؟

ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات، وڵاتی جیهان بەتایبەت ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا و ڕووسیاو چین و بەرازیل و ژاپۆن و هیندستان تاوانبارو بەرپرسی سەرەکین لەگۆڕانی کەشو هەوا بەهەموویان سەروی % 80 بوونەتە گەرم بوونی زەوی بەدەردانی ڕێژەیه کی زۆر لەگازە گەرم و پیس کەرەکان بۆ ناو بەرگە هەوای زەوی لەبەر ئەوەی سەرجەم ڕەگەزەکانی کەشو هەوا و چڕ بوونەوە لەم چینەی بەرگە هەوادا ڕوودەدات وەک باران و بەفرو تەرزەو پلەی گەرمی و شێ و شەونم و باو پەستان بۆیەش بەرزی پلەی گەرمی دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لەسەرجەم ڕەگەزەکانی تری کەشو هەوا و چڕ بوونەوەدا لەناو بەرگە هەوای زەویدا.

زۆربوونی بارانە بەخوڕەکان و زیاد بوونوتوندتر بوونی ڕەشەباکان و کەم بوونەوەی سەرماو بەفر بەنسبەت ساڵانی کۆنەوە و زۆر بوونی حاڵەتەکانی خۆڵبارینو بوونی تەرزەی قەبارە گەورەو ڕودان و زۆر بوونی لافاوەکان و وە ڕوودانی دیاردەی نامۆ یان نەبینراو لەکاتی ناوەختدا وەک بارانو بەفرو سەرماو زوقم و گەرما و هتد … هەموویان دەرئەنجامی هۆکارێکن ئەویش گۆرانی کەشو هەوایە !

گۆڕانی کەشوهەوا لەگەڵ دەستپێکردنی شۆرشی پیشەسازیەوە لە شەستەکانی سەدەی پێشتری ڕابردووە دەستی پێکردووە و تا ئێستا نزیکەی 1.5 ° بەگشتی بۆ تێکرایە کان بۆته بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای گۆی زەوی لەهەندێ ناوچە ڕەنگە کەمترو لەهەندێ ناوچەش ڕەنگە زیاتریش لەم پلەیه پێشبینی دەکرێت تانزیکو ناوەڕاستی ئەم سەدەیە بگاتە 3 ° سلیزی، ئەم گۆرانکاری و بەرز بوونەوەی پلەکانی گەرما ژیانی لەسەر هەساره کەمان خستۆتە مەترسیەوە !.

کەکار نەکرێت بەجدی بۆ بەرەنگار بوونەوەی کەم بوونەوەو ڕێگری کردنی گەرم بوونی گۆی زەوی ئەوا گۆڕانی کەشوهەوا بۆنزیک و ناوەڕاستی ئەم سەدەیە بۆ مەودای ساڵانی 2030 تا 2050 دەگاتە ئەوپەڕی خانەی مەترسیدارەوە هەروەها بۆ کۆتایی سەدەش پلەکانی گەرما نزیکەی 5° یان زیاتریش بەرزدەبێتەوە ئەوکات هەر زۆر مەترسیدار دەبێت بەهۆی زیاد بوونی گۆڕانکاریەکانی کەشو هەوا لە داهاتودا بەشێکی زۆری ناوچەو وڵاتانی جیهان ڕووبەرووی کارەساتی سروشتی زیاتر دەبنەوە بەهەرێم و عێراقیشەوە.

ئەی هەرێم و عێراق چۆن بتوانن ڕوو بەڕووی ئەم گۆڕانکاریانە ببنەوە لەداهاتودا؟

هەرێم و عێراق کەپشکی شێریان بەردەکەوێت لەم گۆڕانکاریانەی کەشوهەوا کەمەترسیدارترین دیاردەی سەدەی 21، پێویستە هەموو پلان و بەرنامەیەکیان هەبێت لەئێستاوە بۆ داهاتوو.

دەبێت هەوڵی زیاد دروست کردنی بەنداو بدەن تایبەت بەنداوی بچوک و مامناوەند کە چەندین سودی گەوەر و زۆری دەبێت وەک کەمکردنەوەی مەترسیەکانی لافاو و سود وەرگرتن بۆ سامانی ماسی و ئاژەڵداری و کشتوکاڵ و گەشتیاری هەروەها بۆ ساڵانی وشکە ساڵی و کەم بارانی دەتوانین سودی لێوەرگرین لەلایەکی ترەوە کاریگەری دەبێت لەسەر زیاد کردنی دابارین و خۆشکردنی کەشو هەوا و ژینگە وەچەند سودێکی تریش.

حکومەتی هەردوو لا عێراق و هەرێم پێویستە هەموو هەوڵێکی جدی بدەن و بەرنامەی تۆکمەیان هەبێت بۆ زیاد کردنی ڕێژەی درەخت و سەوزایی گەیشتنی بۆ ئاستی ستاندارد بۆ داهاتوو، چونکە گەیشتنی درەخت و سەوزایی بۆ ئاستی ستاندارد دەبێتە کەمکردنەوەو هێورکردنەوەی گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا و زیادبوونی ڕێژەی دابارین و نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما بەشێوازی بەرچاو.

وڵاتێکی وەک تورکیا خاوێنترین ژینگە و کەشوهەوای هەیە لەناو هەموو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەشێوەیەک تیایدا هەست بەگۆڕانی کەشو هەوا زۆر کەمدەکرێت ئەویش بەهۆی ئەوەی کەتورکیا سەرەرای دروست کردنی بەنداوی زیاتر هەموو ساڵێ شارەوانیەکانی تورکیا ڕێژەیەکی زۆر لەدرەخت لەسەرجەم شارو شارۆچکەو ناوچەکان دەچێنن ئەوەش بۆتە هۆکاری ئەوەی کە تورکیا بەنسبەت سەرجەم وڵاتانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەمترین گۆڕانی کەشوهەوای تێدا ڕووبدات.
هەروەها ئێمەی تاکیش دەبێت ڕۆڵێکی گەورە بنوێنین و هەموومان لەشوێنی خۆمانەوە گرنگی بەزیاد کردنی ڕێژەی درەخت و سەوزایی بدەین درەختو سەوزایی زیاد بکەین بۆ کەمکردنەوەو هێورکردنەوەی گۆڕاکاریەکانی کەشو هەوا ..

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this