SNN وردەكاری جموجوڵی سوپای توركیا لە قوڵايی خاكی هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات

SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی زیاد لەهەفتەیەكە سوپای توركیا لە سنووری كانی ماسێ و بەرواری باڵا دەستیان بەجموجوڵی سەربازی چڕكردووە بەجۆرێك زیاد لە 300 تانكی سەربازی و زیاتر لە هەزار سەربازی لەو سنوورانەوە هێنراونەتە ناوخاكی هەرێمی كوردستان، بەرپرسێكی ڕێكخراوی CPTیش ئامانجی جموجوڵی ئەو هێزانەی سوپای توركیا لە سنورەكە ئاشكرادەكات.
كامەران عوسمان، بەرپرسی دیسكی مافی مرۆڤ لەڕێكخراوی CPTبە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی زیاد لە هەفتەیەكە سوپای توركیا لەڕێگای ئەو ڕێگا سەربازییانەی كە لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا لە سنووری كانی ماسێ و بەرواری باڵا دروستیان كردووە لەڕێگەی هێنانی 300 تانكی سەربازی و هاوكات زیاد لە هەزار سەربازەوە هاتوونەتە ناوچەی بەرواری باڵا و لەوناوچانە مانۆڕی سەربازی ئەنجام دەدەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا سوپای توركیا هاتوونەتە سنووری چەندین گوندی ئەو سنوورەوە، لە ئێستادا ئەو هێزانەی سوپای توركیا لە گوندەكانی ( كێستە، چەلكێ، ئەرادنە، بادیرێ، بورە، سەرەڕۆ) دەستیان بەمانۆڕی سەربازی كردووە بەوهۆیشەوە بەشێكی دانیشتووانی ئەو گوندانە لەترسی ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ئاژەڵەكانیان هەرزانفرۆشكردووە.
ئەو بەرپرسەی ڕێكخراوی CPTئەوەشی خستەڕوو، ئەم جموجوڵەی سوپای توركیا لە سنووری كانی ماسێ و بەرواری باڵا، دەستپێكی مانۆڕێكی سەربازییە لە ناوچەی گارە، چونكە توركیا لەو سنورانە 64 بنكەو بارەگای سەربازی هەیە و پێویستی بە دروستكردنی بنكەی نوێ نەماوە بەڵكوو ئامانج لەو جموجوڵانە دروستكردنی هێڵێكە لە ناوچەی شیلادزێوە بۆ دێرەلوك، لەدێرەلوكیشەوە بۆبارمەنێ و لەوێشەوە بۆ كانێ ماسێ پاشان ناوچەی باتیفە، هاوكات هەموو ئەوگوند و ناوچانەی دەكەونە پشتی ئەو هێڵەوە توركیا بەنیازە دەستیان بەسەردابگرێت و بیانكاتە سنوورێكی دیفاكتۆ لەنێوان عێراق و توركیادا.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









