“مەسرور بارزانی لەسەرەتای دەستبەكاربوونییەوە زیاتر سەردانی توركیای كردووە تا هەڵەبجە و سلێمانی”

مەسرور بارزانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
“بەراورد بەو سەردانانەی كە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت بۆ توركیا كردوویەتی لەماوەی دەستبەكار بوونی زۆر زیاترن لەو سەردانانەی كە بۆ هەڵەبجە و سلێمانی ئەنجامی دراون، ئەوە سەرەڕای ئەوەی لە سەردانیكردنی پارێزگاكانی هەرێم و ئەنجامدانی پرۆژەی خزمەتگوزاری زۆر جیاوازی كردووە.”
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN، “لەماوەی دەستبەكار بوونی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت لەم كابینەیەدا تەنها یەك جار سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی كردووە كە لەو سەردانەیدا كارگەیەكی بەرهەمێنانی زەیتی زەیتوونی كردەوە كە چوارساڵ پێش سەردانەكەی سەرۆكی حكومەت ئەو كارگەیە كرابوویەوە و بەرهەمی هەبوو، بەڵام بۆ ئەوەی وەك دەستكەوتێك بۆخۆی هەژماری بكات جارێكی دیكە كارگەكەی كردەوە.”
ئاماژە بەوەشكراوە، “لەماوەی دەستبەكاربوونی ئەم كابینەیەی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی زیاد لە چوارجار سەردانی توركیای كردووە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆبووەتەوە، بەڵام كەمتر لە چوارجار سەردانی سلێمانی كردووە، ئەوەسەرەڕای ئەوەی بەدەیان جار سەردانی پارێزگاكانی دهۆك و هەولێر و ئیدارە سەربەخۆكانی زاخۆ و سۆرانی كردووە و بەدەیان پرۆژەی گرنگ و ستراتیژی بۆ ئەو پارێزگایانە خستووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.”
عوسمان محەمەد، چاودێری سیاسی بە SNNی ڕاگەیاند: “ئەوەی لەم كابینەیەدا بەدیكرا جیاوازییەكی زۆری دەكرد لە ئەنجامدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان لە نێوان پارێزگاكانی هەرێم لەكاتێكدا سەرۆكی حكومەت دەبێت بەیەك چاو مامەڵە لەگەڵ هەموو پارێزگاكان بكات، بەڵام ئەوەی بەدیدەكرێت لەم كابینەیەدا وەك ئەوەیە كە مەسرور بارزانی تەنها سەرۆكی حكومەتی هەرێمی هەولێر و دهۆك بێت و سلێمانی و هەڵەبجە بە بەشێك لە حكومەتەكەی نەزانێت.”
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









