بەربژێرێكی پارتی بۆ SNN “گەیشتمە ئەو بڕوایەی كە كۆنفرانسی پارتی كۆنفرانسی بندیوارو نابەرپرس و خیانەتكارانە”

لۆگۆی پارتی دیموكراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەربژێرێكی پارتی كە خۆی بۆ بەرپرسی ڕێكخراوێكی سنووری لقی 12ی پارتی بەربژێركردووە و لە كۆی 21 دەنگ توانیویەتی 18 دەنگ بەدەستبهێنێت، بەڵام بەوتەی خۆی لەلایەن كارگێرانی لقەكەوە دوورخراوەتەوە و پێی وتراوە كە دەرنەچویت و دەنگت بەدەستنەهێناوە، ئەوكادرەی پارتی جەختیش دەكاتەوە كە كۆنفراسی پارتی ئەنجامدانی گەندەڵی و بێویژادنییە بەرامبەر بەكادرە دڵسۆزەكانی پارتی.
شادمان زەڵمی، ئەندام كادری پارتی و بەربژێر بۆ رێكخراوی خورماڵ لە سنووری لقی 12ی ئەو حزبە بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی دوو ڕۆژە كە كۆنفرانسی ناوخۆیی پارتی دەستپێكردووە لەماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا جگە لە ئەنجامدانی گەندەڵی و دووبارە هەڵبژاردنەوەی دەموچاوەكۆنەكان كە بندیوارن و ڕۆژێك لەڕۆژان نەهاتوونەتە ناوچەو لق و ڕێكخراوەكان هیچی دیكە نییە، هەر ئەو كارگێڕ لقانەشن كە ناهێڵن كەسانی گەنج و خاوەن ئەزموون و بەتوانا بێنە پێشەوە و گرفت بۆ گەنجان دروستدەكەن.
ئاماژەی بەوشكرد، من بۆخۆم كە لە سنووری ڕێكخراوی خورماڵ خۆم بەربژێركردبوو بۆ بەرپرسی ڕێكخراوی خورماڵ لە كۆی 21 دەنگ توانیم 18 دەنگ بەدەستبهێنم بەڵام لەلایەن كارگێڕانی لقی 12 لەدوای ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی داخراو هاتنەدەرەوە و پێیان وتم كە تۆ دەرنەچوویت و دەنگی پێویستت بەدەست نەهێناوە، لەكاتێدا من چەند ساڵێكە بەخۆبەخشانە خزمەتی ئەو حزبەدەكەم بەڵام ئەمرۆ گەیشتمە ئەو بڕوایەی كە ئەمە كۆنفرانسی بندیوار و نابەرپرس و خیانەتكارانە وە هەر ئەوانیش سەر ئەكەون وە مافی ئەم هەموو خاوەن بڕوانامە دڵسۆزەی ناو پارتی بۆ خۆیان قۆرخ دەكەن.
ئەو كاردەی پارتی لە سنوری لقی 12ی ئەو حزبە ئەوەشی خستەڕوو، كەسانێك كە زیاتر لە 10ساڵە وەك بندیوار بە پلەی كارگێری دەوام ناكەن وە مووچەی زیاتر لە 700 هەزار دینار وەردەگرن ئێستا هاتوون لەمپەڕ كۆمەڵێ گەنجی خاوەن بڕوانامە وخاوەن ئەخلاق دروست دەكەن دواجار كۆمەڵێك نەفام و بندیوار و گەندەڵ پێكەوە ڕێككەوتوون بۆ ئەوەی نەهیڵن كەسانی دڵسۆز و خاوەن ئەزموون بێنە پێشەوە و بە خزمەخزمێنە كۆتایی بە كۆنفرانسەكە بهێنن و كارگێری بندیوارو كەسی نەخوێندەوار هاتنە سەرەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









