14-ھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران بەرێوەدەچێت

١٤یەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئێران
SNN-
14ھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران کە سێھەمین ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پێشوەختەیە بەڕێوەدەچێت، چوار کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری وڵاتەکە دەکەن و عەلی خامنەیی ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران بەشداری دەنگدانی کرد و داوایکرد: خەڵکی دوودڵ نەبن لە بەشداریکردن لە دەنگدان و بچن دەنگ بدەن.
بەگوێرەی ئامارەکانی لیژنەی ھەڵبژاردنەکانی ئێران، لەکۆی 85 ملیۆن دانیشتووی وڵاتەکە، 61 ملیۆن و 452 ھەزار و 321 کەس مافی دەنگدانیان ھەیە لە 34 ھەزار و 522 بنکە کراوە دەبن لە تەواوی ناوخۆی ئێران، لە ئاستی دەرەوەی ئێران 344 بنکە ھەیە بۆ ئەوەی ئەوکەسانەی ھاوڵاتی ئێرانن بتوانن دەنگبدەن.
لە خولی سیانزەھەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران ئیبراھیم رەئیسی توانی 63.7%ی دەنگەکان بەدەست بھێنێت و ببێتە ھەشتەمین سەرۆککۆماری ئێران، لەو خولەدا 59 ملیۆن و 310 ھەزار و 307 کەس مافی دەنگدانیان ھەبوو، رێژەی بەشداری لەسەدا 48 بوو.
دهبوو ئهم ههڵبژاردنه له بههارى ساڵى 2025 ئهنجام بدرێت، بهڵام بههۆى گیانلهدهستدانى ئیبراهیم رهیسی سهرۆككۆمارى ئێران و حهوت كهس له هاوهڵانى له رووداوى تێكشانى هیلیكۆپتهرهكهیان له 19ی ئایاری 2024 ههڵبژاردنهكه پێش خرا.
هەریەکە لە سەعید جەلیلی، محەمەد باقر قالیباف، مستەفا پوورمحەمەدی كە كاندیدی نەریتخوازەكانن و مەسعود پزیشكیان كاندیدی ریفۆرمخوازەكانه کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









