دوای چوار ساڵ ترەمپ و بایدن دیبەیتیان ئەنجامدا

0
394
بەڕێوەچوونی دیبەیتی نێوان ترەمپ و بایدن

SNN-
دیبەیتى نێوان جۆ بایدن و دۆناڵد ترەمپ، کاندیدانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەچوو لە دیبەیتەکەدا ترەمپ بایدنى بەوە وەسفکرد کە وەکو فەڵەستینییەکى خراپ و لاواز هەڵسوکەوت دەکات، لە بەرامبەردا جۆ بایدن، ترەمپی بە کەسێکى گەمژە و دۆڕاو وەسفکرد و پێشی وت” تۆ رەوشتی پشیلەی کۆڵانت هەیە”.

دوای چوار ساڵ، هەریەک لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشو و جۆ بایدینی سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا، لە دیبەیتێکی 90 خولەکیدا لە شاری ئەتڵانتای ویلایەتی جۆرجیا بەبێ ئامادەبونی هیچ کەسێک لە ستۆدیۆی (سی ئێن ئێن)، روبەڕوی یەک بونەوە.

لە دیبەیتەکەدا جۆ بایدن 35 خولەک و دۆناڵد ترەمپیش 40 خولەک قسەی کرد.

گرنگرترین ئەو بابەتانەی لە دیبەیتەکەدا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا: (ئابوری، تەمەن، شەڕی غەززە، کۆچبەران و هێرشکردنەسەر کۆنگرێس، دادگاییکردنی ترەمپ، ژینگە، تەندروستی لە ئەمەریکا، مافی لەباربردنی منداڵ، مافی رەشپێستەکان و کشانەوە لە ئەفغانستان و چەند بابەتێکی دیکە).

جۆبایدن لە بەشێکی دیبەیتەکەدا رایگەیاند، پێشنیاریان پێشکەشی حەماس کردوە بۆ ئازادکردنی بارمتەکان و گۆڕینەوەیان بە بەندکراوانی فەڵەستینی.
و وتیشی: راستە تەمەنم 81 ساڵە بەڵام، ترەمپیش سێ ساڵ لەمن بچوکترە، فەرمون سەیری تۆمار و مێژوی ترەمپ بکەن

وتیشی:”ترەمپ شتەکانی زۆر گەورە کردوە لەسەر پرسی کۆچبەران هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراوەی نییە و “درۆ دەکات”. هەروەها هانی خەڵکیدا بۆئەوەی هێرش بکرێتەسەر کۆنگرێس، سێ کاتژمێر لە کۆشکی سپی دانیشت و لەلایەن جێگرەکەی و چەند کەسێکی دیکەوە داوای لێکرا کۆتایی بە هێرشەکان بهێنێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، “تۆ هێشتا بە تاوانبار ناسێندراوی، بیر لەو هەموو پێشێلکارییانە بکەوە کە ئەنجامت داون. چەند ملیار دۆلار قەرزاری ئەو سزایانەی کە لەبەرامبەر دەستدرێژیی سێکسی خراونەتە سەرت، لەبەرامبەر ئەوەی کە سێکست لەگەڵ ئەکتەرێکی فیلمە رووتەکانت کردووە، لەکاتێکدا کە هاوسەرەکەت دووگیان بووە؟ تۆ رەوشتی پشیلەی کۆڵانەکانت هەیە”.

دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان لە دیبەیتەکەدا هێرشی کردە سەر بایدن و وتی: بایدن وەک “فەڵەستینییەک” لەململانێی نێوان ئیسرائیل و حەمماس مامەڵەی کردوە و باوەڕم بەوە نییە بایدن بتوانێت لە ساڵی 2024دا توانای دەرچونی لە تاقیکردنەوەیەکی مەعریفی هەبێت، پێم خۆشە بیبینم یەک تاقیکردنەوە بکات و لە پێنج پرسیاری یەکەم دەربچێت.

دەشڵێت:”لە ماوەی سەرۆکایەتیی جۆ بایدندا “گەشەی هەلی کار” لە ئەمریکا لەدوای کۆرۆنا پاشەکشەی کرد، بە جۆرێک لەسەردەمی دەسەڵاتی مندا هیچ هەڵاوسانێک لە ئەمەریکا بونی نەبوە، باشترین ئابوریم بە جێهێشت”

لەبارەی پرسی کۆچبەرانیشەوە ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد، بایدن سنوری بۆ کۆچبەران کردوەتەوە و ملیۆنان کەس هاتونەتە نێو ئەمەریکا، کۆچبەران لە هۆتێلە گرانبەهاکان و ئەمەریکیەکانیش لەسەر شەقامەکان دەمێننەوە و لەبارەی دادگایکردنیشییەوە وتی: “سێکسم لەگەڵ ئەکتەری فیلمەکان نەکردوە”.

لەبارەی مامەڵەی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران لە سەردەمی سەرۆکایەتی ئەودا وتی: لەماوەی سەرۆکایەتی مندا ئێران بێپارە بوو، کەس نەیدەتوانی بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتە بکات، تەنانەت چینیش،بەڵام سێ ساڵ و نیوە هەموو ئەو کارانە دەکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this