بۆ پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم 500 ملیار دینار پێویستە و 52 ملیار و 500 ملیۆن دینار گەیشتووە

گەنم و بنەتۆو
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لەسەرەتای وەرگرتنی گەنمی جوتیاران تائێستا بڕی زیاتر لە 227 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە هاوكات تائێستاش بری 52 ملیار و 500 ملیۆن دینارمان بەدەست گەیشتووە و پێویستمان بە زیاتر لە 500 ملیار دینار دەبێت.
نەوزاد شێخ كامیل, بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران بەردەوامە و لەسەرەتای پرۆسەكەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 227 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە، هاوكات قۆناغی یەكەمی وەرگرتنی 700 هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی هەرێم 45 رۆژە، ئەگەر نەتوانرا لەو ماوەیەدا بەرهەمی سەرجەم جوتیاران وەربگیرێت، هەردوو وەزارەتی بازرگانی هەرێم و فیدراڵ، بە هەماهەنگی وادەكە درێژ دەكەنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێش دەستكردن بە پرۆسەی وەرگرتنی گەنم بڕی شەش ملیار دینار خراوەتە سەر هەژماری دارایی وەزارەتی بازرگانی هەرێم، لەو بڕە سێ ملیاری بۆ سلێمانی، یەك ملیار و 500 هەزار بۆ دهۆك، یەك ملیار و 500 هەزار دینار بۆ جوتیارانی هەولێر بوو، هەروەها چەكی دوەم و سێیەمی پارەی جوتیاران گەیشتووە، لە هەفتەی داهاتوو بەسەر جوتیاران دابەشی دەكەین.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بۆ شایستە داراییەكانی جوتیاران پیویستیمان بە 500 ملیار دینار هەیە، تا ئێستا چەكی 52 ملیار و 500 ملیۆن دینارمان بە دەست گەیشتوە ئەمساڵ هەماهەنگی باش لە نێوان هەردوو وەزارەتی بازرگانی هەرێم و عێراق هەبوو، هەموو هەوڵێكمان بۆ ئەوەبوو وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم هاوشێوەی جوتیارانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بێت، بەڵام دواجار ئەوە نەكرا.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









