به‌یاننامه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه له‌باره‌ى دۆزینه‌وه‌ى لیوا موحسین ڕه‌شید به كوژراوى

وێنه‌ى لیوا موحسین ڕه‌شید، بەڕێوبەری پێشووی کاروباری پزیشکی وەزارەتی پێشمەرگە | فۆتۆ: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
SNN
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كى له‌باره‌ى دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى لیوا موحسین ڕه‌شید بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، چۆنیەتی رووداوەکە بۆ لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنیەکان بەجێدەهێڵین.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 28ى حوزه‌یران، ته‌رمى لیوا موحسین ڕه‌شید، بەڕێوبەری پێشووی کاروباری پزیشکی وەزارەتی پێشمەرگە له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ى خۆیدا دۆزرایه‌وه، به‌پێى زانیارییه‌كان گوللـه‌یه‌ك به‌ر سه‌رى كه‌وتووه. تاوه‌كو ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه ته‌رمه‌كه‌ى له پزیشكى دادى هه‌ولێره.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاندووه، “بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی لیوا موحسن محه‌مه‌د ڕەشید، بەڕێوبەری پێشووی کاروباری پزیشکی وەزارەتی پێشمەرگە رادەگەینین کە بەهۆی کارەساتێکی نەخوازرا و دڵتەزێن گیانی لە دەستداوە، چۆنیەتی رووداوەکە بۆ لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنیەکان بەجێدەهێڵین”.
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “لیوا محسن محمد، ئەفسەرێکی دڵسۆز و خەمخۆر بوو لەبواری پزیشکی سەربازی و خزمەتێکی زۆری بەهێزی پێشمەرگە گەیاندوە بەتایبەت لەشەڕی دژی تیرۆرستانی داعش ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









